چالاكییەكانی لقی سۆرانی زانایان

 لقی سۆران ئامادەی چالاكیەكانی رۆژی ژینگە دەبێت

راگەیاندنی لقی سۆران

لەسەر بانگهێشتی سەنتەری زانایان بۆ چالاكی ئاینی، شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان كە پێكهاتبوو لە بەرێزان مەلامستەفا باپشتی، مەلا وەلی دری، مەلارسول گەزنەی، مەلاملحم گەردی، مەلاخالد ئالانی، مەلا ابراهیم شێخانی، مەلا یوسف چۆمانی كارگێرو ئەندامانی لق، ئامادەی مەراسیمێكی تایبەت بوون لە ژێر ناونیشانی( ژینگە لەئیسلامدا) كە سەنتەری زانایان بۆ چالاكی ئاینی بۆ مامۆستا مە لامحمود گەلالی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی ئاینی ساز كردبوو، كە تیایدا پاراستنی ژینگەو هەستكردن بەو ئەركە هەستیارە كرا.

 

 

لقی سۆران پیرۆزبایی لە سەنتەری رۆشنبیری سۆران دەكات

لە لایەكی ترەوە شاندێكی لقی سۆران ئامادەی یازدەهەمین كۆنفرانسی ناوەندی رۆشنبیری سۆران بوون، بەو بۆنەوە شاندەكە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی ستافی نوێی سەنتەرە كردو هیوای سەركەوتنیان بۆخواستن و دوپاتی هەر هەماهەنگیو هاوكاری نێوانیان كردەوە.

 

شایەنی باسە شاندەكە لە بەرێزان مەلا وەیسی مەلاسەعید، مەلاملحم گەردی، مەلا یوسف چۆمانی، كارگێرو ئەندامانی لق پێكهاتبوون .

 

لقی سۆران بەشداری پرسەی مامۆستا مەلاسەید شارستێنی دەكات

بۆ دەربرینی هاوخەمی راگەیاندنی سەرەخۆشیان بە بنەمالەی خوالێخۆشبوو شاندێكی لقی سۆران كە پێكهاتبوو لە مامۆستا مەلا خالد مەلەكی بەرپرسی لق وكارگێرانی لق بە یاوزەری مەلا وەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران ئامادەی پرسەی مامۆستا مەلاسەید شارستێنی لە ناحیەی پیرە مەگروون بوون.

 

لە پرسەكەدا شاندەكە سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەمالەی مامۆستا راگەیاندو داواكاربوون لە خوای گەورە جێگەی مامۆستا بەهەشتی پان و بەرین بێت.