لقی هەولێر یەكێتی زانایان لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی دەڤەری زرارەتی كۆدەبێتەوە

 

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلا عولا روستایی

 

سەر لە ئێوارەی  23 / 4/ 2013  شێخ نیاز راغب دێگەیی  بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ،  لەگەڵ شاندێكی یاوەری ، كە پێكهاتبوون لەبەرێزان ماموستا مەلا عمر محی الدین‌و مامۆستا مەلا مصطفی محمد مصطفی  كارگێرانی لق‌و ، مامۆستا مەلا معروف روستایی ئەندامی لق ، سەردانیكی میدانیان بۆ دەڤەری زرارەتیان كرد‌و، لەگەڵ مامۆستایانی ئەم دەڤەرە كۆبوونەوە بەمەبەستی گوێ گرتن لە پێشنیار‌و داواكاری بۆ زانایانی ئاینی‌و، لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی ژیان‌و گوزەرانیان، لە بەڕێوە بردنی كاری پیشەییان‌و، هەم لە ڕێزی یەكێتی زانایان ، بۆیە لەلای خۆیەوە بەرپرسی لق پشتیوانی‌و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەموو ئەو داواكاری‌و پێشنیارانەی كەدەیانەوێت جێ بەجێ بكرێت، هەر لە تەورێكی تری دانیشتنەكەدا، بەرپرسی لق داوای لە زانایانی ئەم دەڤەرەكرد پابەندبن بەرێنمای‌و ڕێرەوی یەكێتی زانایان‌و، هەوڵدان بۆ زیاتر پاراستنی ڕەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان‌و، یەكرێزی زانایانی ئاینی لەم دەڤەرە.

لە پاشان بەرپرسی لق  دیارێكی خنجیلانەی لقی هەولێری بەسەر یەكە یەكەی ئەندامانی ناوچەكە داپەش كرد .