مامۆستا مەلا ئیسماعیل كۆچی دوایی كرد

رۆژی هەینی (26/4/2013) مامۆستا مەلا ئیسماعیل محەمەد ئەمین ناسراو بە مەلا ئیسماعیلی وەرێ‌ پێشنوێژی مزگەوتی حاجی سەلام لە هەولێر كۆچی دوایی كرد.

 

مامۆستای ناوبراو كەسایەتیەكی خۆشەویست‌و بەڕێز بوو لە نێو هاووڵاتیان‌و، هەر وەك كەسیایەتییەكی دیاری ئایینی‌و كۆمەڵایەتی بوو، لە رووی بانگخوازیشەوە مامۆستایەكی دیار‌و ماندوونەناس بوو.

 

لەم بارەوە مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان پرسە‌و سەرەخۆشی لە تەواوی دۆست‌و خۆشەویستانی مامۆستا دەكات، بەتایبەتی لە خانەوادەی بەڕێزیان، بەو ئومێدەی خوای مەزن سەبر‌و ئارامیان پێ ببەخشێت، هەروەك لە خوار گەورە داواكارین مامۆستای ناوبراو بخاتە ژێر رەحمەتی خۆیی‌و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.