كه‌سایه‌تی‌و بیریاری ناسراوی لوبنانی ریزوان سه‌ید له دیمانه‌یه‌كیدا كه له كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لعه‌ڕه‌بیه په‌خشكرا، تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند لایهنو بابه‌تێكی هه‌ستیاری په‌یوه‌ست به موسڵمانان‌و جیهانی ئیسلامی‌و به تێبینی‌و ره‌خنه ورده‌كانی موسڵمانانی ئاگادار كرده‌وه له زۆرێك له بۆچوون‌و بیروڕاو هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ڵه‌ی نه‌شیاوی ناو موسڵمانان.
له سه‌ره‌تای وته‌كانیدا، تیشكی خسته سه‌ر بۆ چوونی ئه‌وانه‌ی كه لایان وایه ئیسلام روو له كزیهو توانای نه‌ماوه، له‌م رووه‌وه گوتی: بێ هیچ دوو دڵیه‌ك ده‌ڵێم: ئاینی ئیسلام به هیچ جۆرێك مه‌ترسی كزی‌و كه‌مبوونی شوێنكه‌وتوانی له‌سه‌ر نیه، به‌ڵام كێشه‌یه‌ك له ئارادایه، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئیسلام وه‌كو ئاین نا، به‌ڵكو موسڵمانان وه‌كو شوێن كه‌وتوو نازانن، یان ناتوانن، یان حه‌زناكه‌ن خۆیان رابێنن له‌گه‌ڵا پێشكه‌وتن‌و رابوونی سه‌رده‌م، بگره خۆیان خۆیانیان دواخستوه، شتی لاوه‌كیان به‌لاوه گرنگتر بووه، ئه‌گینا من به درێژایی ته‌جره‌به‌و ژیانی خۆم، بۆم رۆن بوه‌ته‌وه، كه ئیسلام له په‌ره‌سه‌ندن‌و بڵاوبوونه‌وه دایه، هیچ بهربهستێكیشی له به‌رامبه‌ر نابینم، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چونكه ئیسلام ئاینێكی سه‌رنج راكێشه‌و واده‌كات خه‌ڵك له خۆی نزیك بكاته‌وه.
دواتر گوتی: موسڵمانان له راگه‌یاندنی عاقڵانه‌و حه‌كیمانه قازانجی زیاتر ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه له توند‌و تیژی‌و تۆقاندن بیكه‌ن، به‌داخه‌وه موسڵمانی وا هه‌یه حه‌ز به زمانی هه‌ڕه‌شه‌و ترساندن ده‌كات، كه به‌ڕاستی به‌مه موسڵمانان زیانێكی زۆریان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی كردووه، هه‌رچه‌نده سوپاس بۆ خوا ده‌توانم بڵیم خه‌ریكه دوای كاره‌ساتی 11 ی سێپتێمبه‌ر موسڵمانان به خۆیاندا چوونه‌ته‌وه‌و زۆرێك له رهقیو توند‌و تیژیهكانیان وه‌لا ناوه.
هه‌ر له درێژه‌ی دیمانه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: كه زۆرێك له‌و ئاریشه‌و كێشانه‌ی كه رۆژانه دێته پێشمان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئیسلامه‌وه نیه له دوور‌و نزیكه‌وه، به‌ڵكو خۆمان بهزۆریو زۆرداره‌كی وای لێدهكهینو وا خۆمان تێده‌گه‌یه‌نین كه په‌یوه‌ندی ئیسلامه‌وه هه‌یه، به‌هۆیه‌وه رووی جوانی ئیسلام ده‌شێوێنین.
له كۆتایی دیمانهكهیشدا باسی ئالیه‌ت‌و چۆنیه‌تی یه‌ك ده‌نگی موسڵمانانی كرد‌و گوتی: به‌داخه‌وه موسڵمانان به‌تایبه‌تیش ئێمه‌ی سوننه مه‌زهه‌ب كه زۆرینه‌ین، تا ئێستا ده‌زگایه‌ك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌هێزمان نیه كه تێكڕای موسڵمانان له‌سه‌ر یه‌ك ده‌نگ كۆ بكاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌تا فهتوایشمان به‌هه‌مان شێوه، تا ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌توامان نیه‌و ئه‌و فه‌توایانه‌ی دهریشدهچن لهمامۆستایانمان موسڵمانان وا لێده‌كات سه‌رپشك بن له به‌گوێ كردنی فه‌تواكه یان نا، به‌ڕاستی من هه‌موو ئه‌مه بۆ نه‌بوونی رێز‌و پیرۆزی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی برا شیعهكانمان بكه‌ین ده‌بینین كه بڕیارێكی مه‌ڕجه‌عیه‌ت تاچه‌ند پیرۆزی‌و رێزی خۆی هه‌یه، به هه‌مان شێوه كاسۆلیك‌و جوله‌كه‌كانیش وان، زۆر رێز له فه‌تواو زانا‌و مامۆستا ئاینیه‌كانیان ده‌گرن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه‌ی موسڵمانی سوننه وانین.
شایانی باسه ریزوان سه‌ید یه‌كێكه له بیریاره موسڵمانه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و شاره‌زاییه‌كی زۆری له ده‌ستنووسه كه‌له‌پوریه ئیسلامیه‌كان هه‌یه، ساڵی 1977 له زانكۆی تۆبنگن له ئه‌ڵمانیا بڕوانامه‌ی دكتۆرای له فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی وه‌رگرتووه.
|