لقی پشدەر بەشداری لە ( ڤیستیڤاڵی گوڵ بۆفەرموودەكانی پێغەمبەر (ص) كرد

بەرواری 24/4  كاتژمێر ( 2 ) دووی دوانیوەڕۆ لەهۆلی شارەوانی قەڵادزێ‌ خوێندنگای ئیسلامی پشدەر هەڵسا بە ئەنجامدانی(ڤیستیڤاڵی گوڵ بۆ فەرموودەكانی پێغەمبەر  صلی الله علیە وسلّم ) وەكو چالاكیەكی ئاینی لە یادی كارەساتە دڵتەزێنەكەی شاری قەڵادزەی چەندجار شەهید ، لەم ڤیستیڤاڵە چەندین ووتاری تێدا پێشكەش كرا و ووتار لقی پشدەری یەكێتی زانایانمانیش لەلایەن لێپرسراوی لق ( م.ملا. أحمدی خانەقاوە ) پێشكەش كرا ، كەپاش دەستخۆشی لە ستافی ئامادەكار  باسی پێویستی بایەخدانی زیاتری كرد بە خوێندنی ئیسلامی و بەتایبەتیش فەرمودەكانی پێغەمبەری ئازیزمان ( ص ) چونكە سەرچاوەی دووەمە لە سەرچاوەكانی ( تشریع ) ، وە داوای كرد كەمامۆستابەڕێزەكان زیاتر ماندوو نەناسانە هەوڵی پێگەیاندنی چینێكی پیشەواوبانگخوازی بەهێز بەزانست و ڕۆشەنبیری سەردەم  بدەن ، وەداوای لەخوێندكارانیش كرد كەلەبەر ڕەزامەندی خواو بۆ زانست و فێربوون بخوێنن  نەك بەتەنیا بۆ نمرەو وەزیفەودامەزران . وەداواشی كرد كەئەركی سەرشانی هەموو لایەكمانە هەوڵی زیاتر بۆ بەرەوپێشەوەبردنی ئەم خوێندگەتاقانەیەمان بدەین ،