ڕاگه‌یاندنی لق/ به‌رواری {24/4/2013} شاندێکی لق که پێکهاتبوو له به‌رپرسی لق وکارگێڕی ئیداره‌و ڕاگه‌یاندن و به‌رپرس و ئه‌ندامانی ناوچه‌ی ڕانیه پێشوازیان کرد له شاندێکی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف که پێکهاتبوو له {کاک عەتا} به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی سلێمانی و وه‌فدی یاده‌وه‌ری و { م. غریب } به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین و وه‌فدی یاوه‌ری که سه‌ردانی باره‌گای لقی ڕانیه یان کرد. له وته‌یه‌کدا به‌ڕێز {م.عبدالله} به‌رپرسی لق گووتی ئێمه هه‌رده‌م هاوکاری ئه‌وقافین و پێمان باشه زیاتر خزمه‌تی زانایان بکرێت. له لایه‌ن خۆی {کاک عەتا} سوپاسی زانایانی کرد که خزمه‌تی به‌رچاویان هه‌یه له‌ناو کۆمه‌ڵگادا‌و شایانی خزمه‌تی زیاترن. به چه‌ند پرسیار‌و پێشنیار‌و ڕونکردنه‌وه‌داکۆتایی به دانیشتنه‌که هات به لای خۆیه‌وه کاک عەتا خۆشحاڵ بووبه‌و پێشوازیه گه‌رمه |