راگه‌یاندنی لق/ به‌رواری {25/4/2013} به‌ئاماده بوونی زۆرینه‌ی کارگێڕو ئه‌ندام و به‌رپرسی ناوچه‌کان لقی ڕانیه‌ی یه‌کێتی زانایان له گه‌شته به‌هارێکدا کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له بناری قه‌ندیل ئه‌نجامدا. دوای خوێندنی قورئانی پیرۆز، به‌رپرسی لق وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد، که وێڕای خۆشحاڵی به ئاماده بوونی زۆرینه‌ی له‌م به‌هاره گه‌شاوه‌دا که برایه‌تی پێوه دیاربوو، ده‌ست خۆشی کاره‌کانی لێکردن و گفت‌و گۆی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێستا‌و عێڕاق بوو، به تایبه‌ت ئه‌و ئازادیه‌ی ئێستا به‌رقه‌راره و شه‌رو ئاشوبی لێ نیه. ته‌واوی به‌شداربوان گوێیان لێ گیراو گفتوگۆ له‌سه‌ر زۆر شتی تر له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان کرا وه‌ک کاری زانایان و موچه‌و گوتاری به نرخ له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا و زه‌روربوونی حوکمی عەداله‌ت بۆ کوردستان. وه باس له به‌شداری لق کرا له سیمیناری ڕاگه یاندنی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و دانانی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئایینی بۆ زانکۆی ڕاپه‌ڕین وباس له ئاشته‌وایی ناو کۆمه‌ڵگه. له دواییدا گوی گیرا له ڕاپۆرتی ناوچه‌کان و به خۆشحاڵیه‌وه کۆتایی پێ هات. |