ناحیەی باوەنور : لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان سەردانی مامۆستا مەلا ئەحمەدی ئەلیپەكانی دەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە بەرواری 25/4/2013  شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبوو لەبەڕێزان مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری سەرۆكی لق و مامۆستا مەلا كریم فرج ئەندامی لێژنەی فەتوای لق لە ناحیەی باوەنوری سەربەقەزای كەلار سەردانی مامۆستا مەلا ئەحمەد رحمن ئەلیپەكانیان كردوو لە نزیكەوە لەتەندروستی بەرێزیان پرسیەوە و هەوڵ و تێكۆشانەكانی مامۆستای نابراویان بەرز نرخاند لە خزمەت كردن بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و مامۆستایان و فیرخوازانی بواری شەریعەت و پرسە شەرعی و كۆمەڵایەتیەكانی سنورەكە و لەبەرامبەریشدا مامۆستای نابراو سوپاس و پێزانینی خۆی بۆشاندی لق دەربری  بۆ بەسەركردنەوەی 

شایانی باسە مامۆستا مەلا ئەحمەد رەحمان پیرۆز ناسراو بە مەلا ئەحمەدی ئەلیپەكانی یەكێكە لە زاناو كەسایەتیە دیارەكانی دەڤەری گەرمیان و كوردستان و ساڵانێكی دورو درێژە وەكو مەلایەكی دڵسۆزو كارامەو ماندونەناس خزمەت بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و گەل و نیشتمانەكەی دەكات و لەتەمەنی پڕ بەرەكەتیدا چەندین مەلاو فەقی و فێرخوازی زانستە شەرعیەكانی پێگەیاندووەو بڕوانامەی زانستی بەجەندین زانای ئاینی سنورەكە بەخشیوەو خاوەنی دەریایەكە لەزانستی شەرعی و توانیویەتی جیگەی خۆی لەدلی دانشتوانی سنورەكەدا بكاتەوەو خەمخۆریكی جدی مەلاو دینەو ئاواتی پاراستنی یەكڕیزی مەلای كوردەواری یە .