لێژنەی باڵای فەتوا داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەكات خۆیان لە رێورەسمی (تەلاق) دوور بگرن

سایتی زانایان-دیندار باڵەكی:

بە مەبەستی یەكخستنی كاری فەتوا لە هەرێمی كوردستان‌و دروستنەبوونی درز لە راییكردنی كار‌و باری خەڵك، لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەكات پرسەكانی (تەڵاق) بۆ هاوڵاتیان  لە دەرەوەی بازنەی لێژنە فەتواكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام نەدەن‌و خۆیان دوور بگرن لە كێشەو باسەكانی (تەلاق) هەرچەندە هاوڵاتیانش داوایان لێبكەن، چونكە لێژنەكانی فەتوا بە چەند قۆناغێك بڕیار لەسەر تەڵاق دەدەن‌و، ئەگەر پێویستیش كات ئەوا رەوانەی دادگا دەكرێن، بۆ ئەوەی هەموو رێگەیەك بگیرێتە بەر لە هێشتنەوەی ئارامی خێزان‌و تێكنەچوونی شیرازەی خێزانەكان، كە زۆر جاران ئەم حاڵەتانە كێشەی بۆ هاووڵاتیان‌و خوودی ئەو مامۆستایانەش دروست كردووە، بە پێچەوانەوە لە رێگەی لێژنەی فەتواوە زۆر بە وردی‌و گفتوگۆی مامۆستان ئەنجامەكەی رادەگەیەندرێت، بۆیە داوا لە مامۆستایان دەكەن هاووڵاتیان هان بدەن بگەڕێنەوە لێژنە فەتواكان‌و لەوێوە رای شەرعی وەربگرن، ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ كەمكردنەوەی ڕیژەی تەڵاق‌و بەرتەسككردنەوەی زەمینە بۆ تەڵاقدان لەبەردەم هاوڵاتیان‌و، درووست نەبوونی زۆری ڕاو بۆچوونی جیاواز ی زانایانی ئاینی لە بەرامبەر كێشە و گرفتەكانی  تەڵاق .