دهۆك: وەرزێكی ڕۆشنبیری بۆ زانایانی ئایینی

مالك رەمەزان/ ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهوك

 بەردەوامیدان بە ڕۆەشەنبیركردنی ماموستایانی ئایینی لە هەموو بوارەكانی ژیاندا، ڕۆژی دووشەممە رێكەوتی 29/4/2013 وە لە ژێر چاودێری بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پارێزگای دهۆك و بە هەوكاری یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، هەلستاین بە كردنەوەی وەرزی ڕۆشەنبیری بۆ مامۆستایانی ئایینی بۆ سەرجەم بەڕێوبەراتیەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهۆك، كە ئەم وەرزە لە چەندین خولی ڕۆشەنبیری پێكدێت و بەردەوام دەبێت تا كوتایی مانگی داهاتوو و، لەم خولانە كە ئەمڕۆ كرانەوە خولی ڕۆشەنبیری بۆ مامۆستایانی بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی بەردەرەش كە ئەم خولە بۆ ماوەی سێ‌ روژ بەردەوام دەبێت و، چاوەڕوان دەكرێت لەم وەرزەدا خولی ڕۆشەنبیری بۆ بەڕێوبەراتیەكانی ئەوقافی دهۆك و زاخۆ و ئاكرێ‌ و شێخان و تێبینەرایەتی ئەوقافی ئامێدی و سێمێل لەم وەرزە ڕۆشەنبیری یە بكرێت و تیێددا بابەتەكانی هەرە باش و ماموستایانی پسپور ئامادەبن .