بۆچی ئەزهەر بەشداری كۆنگرەی بەغدای نەكرد؟

سایتی زانایان:

لە چەند رۆژی رابردوودا بە چاودێری‌و ئامادەبوونی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆنگرەی نزیكخستنەوەی مەزەبەكان لە بەغداد بەسترا، ئەوەی تێبینی كرا هیچ لایەنێكی سووننی باوەڕپێكراو لەسەر ئاستی عێراق‌و نێودەوڵەتی بەشداریان تێدا نەكرد، یەكێك لەوانەی ئامادەی بەشداریكردن نەبوون ئەزهەری شەریف بوو، لە بەیانامەیەكدا كە رۆژی یەكشەمە بڵاوكراوەتەوە، هۆكاری بەشدارینەكردن لە كۆنگرەی نێودەوڵەتی لە عێراق دەربارەی لێك نزیكبوونەوەی نێوان مەزەبەكان وەك هەڵوێستوەرگرتن بووە لە بەرامبەر ئەو رووداوانەی بەسەر سوونەكان دێت لەم ولاتەدا.

 

هەر لە بەیانەكەدا دەڵێت: شێخ ئەحمەد تەیبی شێخی ئەزهەر لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی عێراق جەلال تاڵەبانی بانگهێشت كرابوو، بەشداری كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆی ئیسلامی‌و نزیكخستنەوە نەكرد، كە رۆژی شەمە دەستی بە كارەكانی كرد، ئەمە وەك ناڕەزایی دەربڕین لەسەر ئەوەی بەسەر ئەهلی سوننە دێت.

 

هەروەها هۆكارێكی دیكەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، كە هیچ بە پیروەهاتنێك دیار نییە بۆ داخوازییەكانی ئەزهەر دەربارەی دەركردنی فەتوایەك، كە جوێوندان بە هاوەڵانی پێغەمبەر‌و عائیشەی دایكی باوەڕدران بە تاوان هەژمار بكات‌و لەگەڵ ئەهلی سونە باش بێت.