ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵی زانایان:
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 26/8/2010 شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵ كه پێك هاتبو‌ون له مامۆستا (وه‌هاب شێخ عومه‌ر سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لق و مامۆستا حسن زه‌نانی و مامۆستا شێخ صاڵح ئه‌ندامانی لق) به یا‌وه‌ری چه‌ند كارگێڕ نا‌وچه‌یه‌ك، لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان به‌سه‌ركرده‌وه به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربو‌ونی مامۆستا (محمد كمال) وه‌ك به‌رپرسی لق، شایه‌نی باسه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێ كرا و ئه‌وانیش پیرۆزبایی سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان گه‌یانده به‌ڕێزیان و پێكه‌وه ته‌ئكیید له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی سنوره‌كه كرایه‌وه و چه‌ند ته‌وه‌ره‌و بابه‌تێكی تر تا‌وتوێ كرا هه‌ر‌وه‌ها جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر ڕێزگرتنی زانایانی ئایینی و پاراستنی مۆركی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كوردمان .
هه‌مان ڕۆژ شانده‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 15ی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربو‌ونی (وه‌ستا ڕه‌سول) وه‌ك لێپرسرا‌وی مه‌ڵبه‌ند و پیرۆزباییان ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان كرد و ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڵێنی هه‌مو‌و ها‌وكارییه‌كی یه‌كێتی زانایانیان دا و جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه، شایه‌نی باسه چه‌ند كارگێڕێكی مه‌ڵبه‌ند له پێشوازی زانایاندا بو‌ون و پاشتریش به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه زانایانیان به‌ڕێكرد .
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ هه‌ر یه‌ك له مامۆستا (وه‌هاب شێخ عومه‌ر سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لق و مامۆستا عبدالمجید و مامۆستا علی عاصی و مامۆستا سامان عوسمان كارگێڕانی نا‌وچه) سه‌ردانی قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ (عه‌لی ره‌ئوف))یان كرد و باسی چه‌ند پرس و بابه‌تێكی ئایینی و ڕێكخرا‌وه‌ییی و كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان كرد و ئه‌وانیش خۆشحاڵی خۆیان نیشان دا به‌رامبه‌ر بیرۆكه و پێشنیازه‌كان و به‌ڵێنیان دا كه له داهاتو‌ودا ها‌وكارێكی دڵسۆزی لقی چه‌مچه‌ماڵ بن و ئاسانكاری ته‌وا‌ویان بۆ بكه‌ن .
هه‌ر‌وه‌ها جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه كه ڕۆژی پێشتر قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ ئێواره خوانێكی ڕه‌مه‌زانی (إفگار الصائم) ی ڕێكخستبو‌و كه تێیدا زۆربه‌ی وتاربێژانی سنو‌وره‌كه ئاماده‌بو‌ون .<
br /> |