مامۆستا مەلا فەتاحی ئاروزەری كۆچی دوایی كرد

ئەمڕۆ سێشەمە (30/4/2013) مامۆستا مەلا فەتاحی ئاروزەری كۆچی دوایی كرد.

 مامۆستا كەسیایەتیەكی ئایینی‌و كۆمەڵایەتی دیاری شاری سلێمانی بوو، ئەمڕۆ لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بە بەشداری ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی زانایان لە سلێمانی بەشداری رێورەسمی ناشتن‌و بە خاك سپاردنی مامۆستایان كرد.

 هەر بۆ هەمان مەبەست لقی سلێمانی زانایان پرسەنامەیەكی ئاراستەی خانەوادەكەیان كردووە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

 

بسم الله الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

[مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلا]

-       بەڕێزان/ - خانەوادەی جەنابی زانای پایەبەرزمامۆستا مەلا فەتاحی ئاروزەری ..

-       -   زانایانی ئاینی بەڕێزی كوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی ..

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

بەداخ و پەژارەیەكی زۆررەوە لەگەڵ ڕازی بوونمان بە قەدەری پەروەردگار هەواڵی كۆچی دوایی زانای پایەبەرز و خواناس جەنابی مامۆستا فەتاحی ئاروزەری ڕادەگەیەنین. بەو بۆنە خەمناكەوە بەناوی خۆمان و سەرجەم زانایانی لقی سلێمانیەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی تێكڕای زانایانی ئاینی بەگشتی و فەقێ و شوێنكەوتوانی جەنابی مامۆستا و خانەوادە بەڕێزەكەیان بە تایبەتیتر دەكەین. مامۆستای بەڕێز یەكێك بوو لەو زانا دیار و ناودارانەی كە لە ماوەی تەمەنی پڕ بەخێر و بەرەكەتیدا خزمەتێكی بەرفراوانی بە زانایانی ئاینی و خاك و نیشتیمانی كوردەواری كرد لە پێگەیاندنی فەقێ و مەلا و هەڵوێستی بوێرانەو دڵسۆزانەی خۆیدا بەرامبەر ستەملێكراوی گەلی كورد. لەدەستدانی مامۆستا خەسارەتێكی گەورە بوو لە زانایانی ئاینی كەوت. لە خوای میهرەبان داواكارین جەنابی مامۆستای پایەبەرز بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبوری و ئارامی بە دڵی هەموو لایەكمان و خانەوادەكەیان ببەخشێ. ئەو كەلێن و بۆشاییەی بەلەدەستدانی بەڕێزیان دروستبووە, لە نێو خانەوادەكەیاندا خوای گەورە پڕیبكاتەوە .

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

 

لقی سلێمانی

یەكێتی زانیاینی ئاینی ئیسلامی كورستان

30/4/2013