لقی پشدەر سەردانی خوێندنگای ئیسلامی پشدەر دەكات

 

بەرواری 29/4/2013 شاندێكی لقەكەمان كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان ( لێپرسراوی لق  م . ملا أحمدی خانقاو، كارگێڕانی لق م ملا علی ئاوەژەی و م ملا محمد بێگەڵاسی‌و، كارگێڕی ناوچەی قەڵادزێ‌ م ملا علی هێرۆی و،  ملااحمدی كەوێ‌ بابەسەنی ) سەردانی خوێندنگای ئیسلامی پشدەرمان كرد‌و، لەلایەن بەڕێوەبەری خوێندنگا م.ملا هیوا و دەستەی مامۆستایانەوە بەگەرمی پێشوازیان لێكردین، لەدانیشتنێكدا دەستخۆشیمان كرد لە بەڕێوەبەرو دەستەی مامۆستایان بۆ ئەو هەوڵا‌و كۆششانەی ئەیدەن بۆ خزمەتكردنی ئیسلام‌و پێگەیاندی زاناو بانگخوازی داهاتووی گەل‌و نیشتیمانەكەمان‌و ئەوەشی د‌و‌وپات كردەوە كەبەرەوپێشەوە بردن و گەشەپێدانی ئەم خوێندنگەیە تاقانەیە ئەركی سەرشانی هەموو موسوڵمانێكی دەڤەرەكەمانە بەتایبەت مامۆستایانی ئاینی، وەهەماهەنگی نێوان لقی زانایان و خوێندگەكەشی بەپێویست زانی بۆزیاتر خزمەتكردنی بواری ئیسلامی .