چالاكی لقی شارەزور

1_رۆژی سێ‌ شەممە بەرواری 30/4/2013 شاندێكی لق بەیاوەری ناوچەی مەولانا خالد سەردانی قائمقامیەتی قەزای شارەزوریان كرد لەلایەن بەڕێز كاك سوران قائمقامی شارەزورەوە پیشوازیان لێكرا وەلەمیانەی دانیشتنە كەدا باس لەڕۆڵی زانایان كراو ئامادەی خۆیان نیشاندابۆهەموو هاوكاریەكی زانایان.

2_هەرهەمان وەفد سەردانی بەڕیوەبەرایەتی وارماوایان كرد وەلەلایەن بەڕێزكاك زانا وە بەڕێوەبەری ناحیەوە پیشوازیان لێكرا.

3_پاشان وەفدی نابراو سەردانی شارەوانی وارماوایان كرد وەلەلایەن بەڕێز كاك عوسمان عبدالله وە سەروكی شارەوانی وارماواوە پیشوازیان لێكرا.

4_شایانی باسە شاندی لق و ناوچە سەردانی ناوچەی پارتی دیموكراتیان كرد وەلەلایەن بەڕێز كاك سید محمد چەند كاگێڕێكی ناچەوە پیشوازیان لێكرا.

5_ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 1/5/2013 وەفدێكی لق كەپێكهاتبوو لەبەپرسی لق جێگرو كارگێڕانی لق هاوڕێ‌ لە گەڵ مافناس حاجی عەتا بەڕێوەبەری گشتی

ئەوقافی سلێمانی وكاك ستارلەئەوقافی شارەزوربەشداریان كرد لەكردنەوەی مزگەوتێك لەگوندی سازان سەربە قەزای هەڵەبجەی شەهید شایانی باسە هەریەك

لە كاك حاجی عەتاو ماموستا شیخ غازی وتەیان پێشكەش كرد.