چرایەكی تر لە چراكانی زانست‌و زانیار‌و ئەندامێكی لێژنەی فەتوای هەولێر لە شاری هەولێری شیرین كوژایەوە .

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

ئەمرۆ دوای نوێژی بەیانی چرایەكی تر لە چراكانی زانست‌و زانیارى لە شاری هەولێری شیرین كوژایەوە‌و، ماڵئاوايی لێ كردین، مامۆستا مەلا عبدالرحمن نادر پیرباڵ ، ناسراو بە( مەلا عبدالرحمن گردجۆتیاری) لە ساڵی 1931 لە گوندی گردجۆتیار لە دایك بووە، لە خزمەت مامۆستا مەلا عبدالله حمدأمین كونەفلوسەیی لە ساڵی 1957 بروانامەی زانستی (الأجازة العلمية) وەرگرتووە، پاشان لە گوندی جەژنیكان  بە مەلایەتی دامەزراوە‌و، پاشان هاتۆتە هەولێر درێژەی داوە بە خزمەتكردن زیاتر لە (45) ساڵە وەك پێش نوێژو وتار خوێن وانەبێژ خزمەت دەكات، لە ساڵی 2010 لە لێژنەی فەتوای هەولێر دامەزراوە، مامۆستایەكی كورد پەروەر بوو، چەندین جار ئازارو میحنەتی چەشتووە لە رێبازی زانست‌و زانیاری‌و كوردایەتی، پاش تەمەنێكی دوورو درێژ لە خزمەتی زانست‌و زانیاری لە دوای نوێژی بەیانی 5/5/2013 زاینی لە شاری هەولێر كۆچی‌و ماڵئاوايی كرد،  بەم بۆنەیەشەوە لقی هەولێری یەكێتی زانایان بە ناوی بەرپرس و ستافی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و ئەندامانی لێژنەی فەتوای هەولێر‌و سەرجەم زانایانی شاری هەولێر‌و دەوروبەری پرسە نامەیەكی ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستای خوا لێ خۆش بوو كرد، كە ئەمەش دەقەكەیەتی:

 

بەناوی خوای مەزن و دڵۆڤان

[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]

بۆ بەرێز/ بنەماڵەی  ماموستا مەلا عبدالرحمن نادر پیرباڵ

  پرسە‌و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەرێز‌و، سەرجەم زانایانی ئاینی ئیسلامی شاری هەولێر‌و دەورەبەری دەكەین بەبۆنەی كۆچی دوای زانای ناوداری  گەلەكەمان مامۆستا مەلا عبدالرحمن نادر پیرباڵ گردجۆتیاری، بەرازی بوون بەقەزاو قەدەر خەفەتبار بووین، بە هەواڵی كۆچی هەتا هەتای مامۆستای خوا لێ خۆش بوو، بەراستی كەلەنێكی گەورە بوو رویدا لە نێو زانایانی ئاینی شاری هەولێر‌و دەوروبەری بە تایبەت لێژنەی فەتوای هەولێر. بۆیە خوازیارین خوای گەورە سەبوری بەهەموو لایەكمان بدات‌و، روحی بەرزە فری كۆچ كردو، بەگاتەوە باوەشی زانا پایە بەرزەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام لە بەهەشت دا .

                                        

                                                           إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ راجعون