لە رێگەی هەڵبژاردنێكی (شەفافانەوە) ستافی ناوچەی ڕزگاری هەلبژێردران

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

 سەر لەبەیانی 2/5/2013 شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان‌و، شاندێكی یاوەری كە پێكهاتبوو لە كارگێرانی لق‌و بەرپرسی ناوچەی خەبات سەردانی شارۆچكەی ڕزگاریان كرد، بەمەبەستی كردنەوەی ناوچەی ڕزگاری بۆ مامۆستایانی دەڤەرەكە.

شایەنی باسە لە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و هەماهەنگی لقی هەولێر یەكێتی زانایان، ئەم ناوچەیە لە كەش‌و هەوایێكی ئازاد‌و ئارام لە رێگەی هەڵبژاردنێكی (شەفافانەوە) ستافی ناوچەی ناوبراو هەلبژێردران‌و  بووە جێگای خۆشحالی مامۆستایانی دەڤەرەكە، بۆ زیاتر گرینگیدان‌و خزمەتگەیاندن بە مامۆستایانی ئاینی ئەم دەڤەرە .