لقی هەولێری یەكێتی زانایان كۆبوونەوەی فراوانی خۆی ئەنجامدا

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

 سەر لە بەیانی 1/5/2013 بەسەر پەرشتی شێخ نیاز راغب دێگەیی كۆبوونەوەی فراوانی لقی هەولێری یەكێتی زانایان بەرێوەچوو.

بەسەر پەرشتی شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و بەئامادەبوونی كارگێڕ‌و ئەندامانی لق‌و بەرپرسی ناوچەكانی یەكێتی زانایان لە هەولێر‌و دەوروبەری كۆبونەوەی لق بەڕێوەچوو .

ئەمەو لە كۆبوونەوەكەدا سەرەتا تیشك خرایە سەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان‌و عێراق بەگشتی‌و بەغدا بەتایبەتی سەبارەت بەئەنجامە سەرەتایەكانی وەفدی هەرێم بۆ دەربڕینی هیواو ئومێد بە هەوڵا‌و كۆششانەی دایان لەگەڵ حكومەت‌و لایەنە عێراقیەكان .

هەروەها جەخت كرایەوە لەسەر دانانی چەند میكانیزمێكی گونجاو بۆ زیاتر خزمەت گەیاندن بە زانایانی ئاینی‌و باشتركردنی بارودۆخی بەشی فەتوا‌و تۆكمەتركردنی رێكخستنی زانایان‌و هەڵوێستەكانیان لە هەمبەر كێشە ئاینی‌و نیشتیمانیەكان .