لقی سلێمانی زانایان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەبەستێت

راگەیاندنی لقی سلێمانیڕاگەیاندنی لق

ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 5/5/2013 بە مەبەستی توند و تۆڵی ڕیزەكانی زانایان و زتار بەرەوپێشچوونی كاری ڕێكخراوەیی و خزمەتكردن بە توێژی زانایان و گەلەكەمان, لقی سلێمانی كۆبونەوەی ئاسایی كارگێڕی سازدا. لە كۆبونەوەكەدا بەڕێز مامۆستا نجم الدین قادر بەپرسی لق , لە وتەیەكدا باسێكی كورتی لە كار و چالاكیەكانی لق كردو یەكڕیزی و تەبایی زیاتری نێوان زانایانی ئاینی بە پێویست زانی. لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا باسی لەبەشداری كردنی شاندی زانایانی ئاینی لقی سلێمانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی بەشداری كردن لە كۆنگرەی (العلما‌ء والصحوة الإسلامیة) ە خوێندنەوەی ووتاری شاندی زانایانی كوردستانی كرد. پاشان ئامادەبوان بە ڕاو سەرجەكانی خۆیان هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداریكردنەكە كرد و بەسەركەوتو لەقەڵەمیاندا. لەبەشێكی تریشدا باس لە كار و چالاكیەكانی لق كرا وەك ئەو پەراوێزخستنەی زانایانی سلێمانی كە لە كۆنفرانسی ووتاری هاوسەنگ لە هەولێر لەلایەنی وەزارەتی ئەوقافەوە بەسترابوو.  ئەو رونكردنەوەیە كە لەلایەن لقەوە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندی دارەكان كرابوو دواتر ئامادەبوان هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەو بابەتەكرد و بە شێوازێكی سەركەوتو لە قەلًَەم درا. كۆتایی كۆبونەوەكەش چەند پرسێكی تایبەت بە زانایانی ئاینی لەخۆگرتبوو وەك :

1-    كردنەوەی خولی تایبەت بۆ ووتارخوێنانی سنورەكە .

2-    نەهێشتنی ئەو بابەتە خیلافیانەی كە لە نێو مزگەوتەكاندا لە لایەن هێندێك لە پێشنوێژ و ووتارخوێنی مزگەوتەكانەوە باس دەكرێن و ئەبنە هۆكاری زیان گەیاندن بە یەكڕیزی نوێژ خوێنانی مزگەوتەكان و توێژی زانایان.

3-    یەكخستنەوەی سیستەمی پرسەو نەهێشتنی ئەو ئەرك و زیادە خەرجیانەی كە ئەكری لە پرسەكاندا.