رۆژی 2/5/2013 به مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به خزمه‌تگوزاریه‌كانی سنووری قه‌زای چۆمان‌و ده‌وروبه‌ری، به‌تایبه‌تی پرسی ئاوی چۆمان كه ماوه‌یه‌كه ده‌نگی ناره‌زایی له‌سه‌ر به‌رزبۆته‌وه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو. له‌و كۆبوونه‌وه قائیمقامی قه‌زای چۆمان‌و ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی سنووری ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان‌و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگا ئیداری‌و فه‌رمانگه حكومیه‌كان‌و سه‌نته‌رو ناوه‌نده رۆشنبیریه‌كان‌و كه‌سایه‌تی شاره‌كه به‌ژدار بوون. سه‌ره‌تا عبدالواحد گوانی قائیمقامی چۆمان وێڕای به‌رز نرخاندنی رۆڵی زانایان‌و پیرۆزبایی ستافی نوێی ناوچه‌ی ناوچه‌ی چۆمان، چه‌ند پرسێكی خسته روو.. دواتر ده‌رگای گفتوگۆ له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان كرایه‌وه‌و له‌وته‌یه‌كدا مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی به‌رپرسی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان وێڕای ده‌ستخۆشی كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵوێستی زانایانی له‌مه‌ڕ پرسی خزمه‌تكردن به خه‌ڵك‌و هه‌نگاوه خزمه‌تگوزاریه‌كان خسته روو، هه‌روه‌ك داواشی له قائیمقامیه‌تی شاره‌كه كرد، كه هه‌وڵه‌كانیان زیاتر چڕ بكه‌نه‌وه بۆ باشتركردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزاریه‌كان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی گله‌یی‌و گازنده‌ی خه‌ڵك. دواتر ئاماده‌بووان به سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیاره‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌ڵه‌مه‌ند كرد‌و واش بڕیار درا هه‌موولا هاوكار بن بۆ سه‌رخستنی هه‌ر هه‌نگاوێك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات. جێی ئاماژه‌یه شاندی زانایان پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا شێخ محمد خۆشكانی‌و م. مه‌لا كاكه أحمد‌و م. مامۆستا عه‌زیز شیوه‌ڵۆكی‌و م. مه‌لا نیاز چۆمانی‌و م. ملا ابوبكر عزیز‌و م. ملا شوان ابوبكر.. |