ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی بەمەبەستی تۆكمەكردنی پەیوەندی نێوان زانایانی ئاینی لقی هەولێری یەكێتی زانایانو زانایانی ئاینی شاری دهۆكو دەزگا ئاینیو شوێنەوارو سەیرانگاكانی دەڤەری دهۆك، سەر لە بەیانی 7/5/2013 شاندێكی لقی هەولێری یەكێتی زانایان، بە سەرپەرشتی شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێرو شاندێكی یاوەری كە پێكهاتبوون لە كارگێرو ئەندامانی لقو بەرپرسی ناوچەكانی سنوری لقی هەولێری زانایان سەردانی شاری دهۆكیان كرد. سەرەتا لەلایەن لقی دهۆكی یەكێتی زانایان پێشوازیێكی گەرمیان لێكراو لە دانیشتنێكدا شێخ نیاز دێگەیی تیشكی خستە سەر گرنگی پەیوندی نێوان مامۆستایانی ئاینی، بەتایبەتی شارێك بۆ شارێكی تر، بەمەبەستی زیاتر خزمەت گەیاندن بە بوارە ئاینییەكانو یەكهەڵوێستی مامۆستایانی ئاینی هەرێمەكەمان لە پرسە گرنگە ئاینیو نیشتیمانیەكان. لەلایەن خۆشیانەوە لقی دهۆكی یەكێتی زانایان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لە هەمبەر سەردانە مێژووییەكەی زانایانی ئاینی شاری هەولێر بۆ شارەكەیانو، هیوایان خواست ئەم سەردانە ببێتە پردێكی باش بۆ پتەوكردنی نێوان زانایانی ئاینی هەر دوو شارەكە. پاشان لەلایەن حاجی سـمیان بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی دهۆكو مەلا جیهاد بەڕێوەبەری ئەوقافی دهۆك پێشوازییان لێكرا. لەلایەن خۆیەوە حاجی سـمیان بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی دهۆك بە ناوی خۆیانو ئەقافی دهۆكو مامۆستایانی ئاینی شاری دهۆك زۆر بە گەرمی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەفەرە گرنگەی مامۆستایانی شاری هەولێر بۆ شارەكەیان، هەروەها ئاماژەی بەوە كرد كە لە ساڵی 1986 تاوەكو ئێستا مامۆستایانی شاری هەولێر بە شێوەیێكی فەرمیو بەم شێوە گرنگە سەردانی شاری دهۆكیان نەكردووە، بۆیە دەتوانم بڵێم ئەم سەفەرە لەسەفەرە مێژووەكانی زانایانی ئاینی شارەكەمان تۆمار دەكرێتو، ئومێدەوارم كاریگەری باشی هەبێت بۆ پتەوكردنی نێوان مامۆستایانی ئاینی هەردوو شارەكە. بەم بۆ نەوەش نیوەڕۆ خوانێك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهۆك بۆ مامۆستایانی شاندەكە ئامادەكرا. لەلایەن خۆشیەوە شێخ نیاز راغب دێگەیی زۆر سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی دهۆكو، لقی زانایانی دهۆكی كرد بۆ ئەم پێشوایە گەرمەو گرینگیدانەیان بە پتەوكردنی نێوان مامۆستایانی ئاینی هەردوو شارەكە. لە پاشان لە میانەی سەردانەكەیدا سەردانی دەڤەری ئامێدی یان كردو، لەلایەن حاجی هەكار تێبینەری ئەوقافی ئامێدی پێشوازیان لێكراو، سەردانی چەند شوێنێكی شوێنەواری ئاینییان كرد وەكو: حوجرەی كۆنی ((قباهان))و ((مزگەوتی عمادیە)) كە مێژووكەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ( 1570م ). وە چەند شوێنێكی گەشتیاریان لەم دەڤەرە بەسەر كردەووە. |