لە بەرواری 3 و4 و5/ 5 / 2013 مامۆستا مەلا رۆوف عمر علی بەرپرسی ناوچەی بنەسلاوەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، لەگەڵ شاندی یاوەری، سەردانی مامۆستایانی دەڤەرەكەیان كرد، بەمەبەستی زیاتر پتەوكردنی پەیوەنیەكانو، بەسەركردنەوەو، ئاگاداری لەڕەوشی مامۆستایانی ئایینی لە دەڤەرەكەیاندا، لە دانیشتنەكاندا جگە لە بارو گوزەرانی مامۆستایان، لەسەر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی نێوان مامۆستایانو یەكێتی زانایان وچارەسەركردنی كێشەكانیان تەوەرەیەكی تری گفتووگۆی نێوانیان بوو. مامۆستایەنی دەڤەرەكەش بەم سەردانی بەرپرسی ناوچەی بنەسلاوەی یەكێتی زانایانو، بەسەركردنەوەیان زۆر خۆشحاڵ بوون ، پاشان بەرێز مامۆستا مەلا رۆوف عمر علی بەرپرسی ناوچەی بنەسلاوەی یەكێتی زانایان لەلایەن خۆیەوە برێك هاوكاری پێشكەش بە مامۆستایانی دەڤەرەكە كرد . |