رۆژانه له راگه‌یاندنه‌كان‌و، هه‌ندێك نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان گوێمان لێده‌بێت، گوایه پێویستمان به مزگه‌وت نییه‌و، ته‌واو، به‌ڵام ئه‌و وێنانه ده‌یسه‌لمێنن، كه له كوردستان، بگره له‌ناو شاری هه‌ولێر پێویستمان به مزگه‌وت هه‌یه، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی، كه نوێن‌و مزگه‌وتیان هه‌ر بۆ دروست نه‌كراوه.
ده‌پرسین: ئه‌و شوێنانه‌ی قوتابخانه‌و، نه‌خۆشخانه‌و، ئه‌و شتانه‌یان نییه، ئه‌وه حكومه‌ت دروستیان ده‌كات، یان خێرخوازان خێری دروستكردنی ئه‌و شته گشتیانه ده‌گرنه ئه‌ستۆ، كه ئه‌وانه‌ش خێر‌و پاداشتیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی مزگه‌وتیان نییه، كێ مزگه‌وتی تێدا دروست ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی دروستكردن قورس بكرێن؟!.
|