دیمانه: به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین رۆژانی 27_28/2/2013 له شاری هه‌ولێر، سه‌نته‌ری زانستی ئیمامی شافعی له ئوردن، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایانی ئایینی كۆنگره‌ی دووه‌می هه‌رێمایه‌تی له ژێر ناونیشانی (مفهوم الأمه.. الانطلاق من الپوابت، والرحمه فی المتغیرات) به‌ڕێوه برد، كه تێیدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوو له لێكۆڵه‌رانی بواری ئیسلامی‌و زانایانی ئایینی هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی میسڕو ئوردهنو یهمهنو كوردستان‌و به به‌ژداری ژماره‌یه‌ك پێش نوێژ‌و وتارخوێنانی هه‌رێمی كوردستان به‌ژداریان تێدا كرد. مامۆستا شێخ صادق حه‌موود ئهلشعێبی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانایانی یهمهنو موڕشیدی ئایینی له وه‌زاره‌تی ئهوقافو پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی مزگه‌وتی (عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس) له سه‌نعا، به توێژینه‌ویه‌كی زانستی له ژێر ناونیشانی (بنه‌ما زانستیه‌كانی فه‌رمان به‌چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردن له خراپه) پێشكه‌ش كردوو به شێوه‌یه‌كی ورد‌و زانیستیانه چوارچێوه‌و رێسا شهرعیو فیقهیه‌كانی له‌و باره‌وه روون كرده‌وه. له رۆژی دووه‌می كۆنگره‌كه ده‌رفه‌تێكم لێ وه‌رگرت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ قسه‌و پرسیاری ده‌رباره‌ی كوردستان‌و ره‌وشی كاری بانگه‌وازی‌و زانایان به شێوه‌یه‌كی گشتی لێ بكه‌م، ئیدی به سوپاسه‌وه وڵامی پرسیاره‌كانی دامه‌وه‌و پوخته‌ی وڵامهكانیشی له‌و راپۆرته ده‌خه‌مه به‌ر دیدی ئێوه‌ی به‌رێزه‌وه: سه‌ره‌تا شێخ صادق ئهلشعێبی له‌باره‌ی هاتنی بۆ كوردستان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی ههرێمو ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆی گوتی: بۆ یه‌كه‌م جاره دێمه كوردستان‌و سه‌رسام بووم به‌و پێشوازیه‌ی گه‌رمه‌ی لێمان كرا‌و، به‌و دیمه‌نه جوانانه‌ی له كوردستان بینیمان، سه‌ره‌ڕای پێشوازی لایه‌نی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم، كه به‌و په‌ڕی رێزه‌وه خزمه‌تیان كردین. ئه‌و ماوه‌یه‌ی لێره بووین هه‌ستمان به هیچ غهربییهك نه‌كرد، به‌ڵكو هه‌ستمان وابوو، كه له‌ناو خه‌ڵك‌و خزم‌و وڵاتی خۆمانین، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه زانیمان نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌كێكه له‌و نه‌ته‌وه هه‌ڵسوكه‌وت جوانانه‌ی سیمای دینداری‌و ته‌باییان پێوه دیاره، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك وابێ ئه‌ركه سوپاسی خوا بكات‌و شانازی به خۆیه‌وه بكات. له‌كاری بانگه‌وازی پێویسته بزانین بنه‌ماو چوارچێوه زانستیه‌كانی فه‌رمان به‌چاكه‌و رێگری له خراپه چین له باره‌ی توێژینهوهكهیو ناونیشانی باسه‌كه‌ی شێخ صادق گوتی: من له‌و كۆنگره‌یه به توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌ژداریم كرد، له ژێر ناونیشانی (بنه‌ما زانستیه‌كانی فه‌رمان به‌چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردن له خراپه)، هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ستی به دوو خاڵه‌وه هه‌بوو: یه‌كه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ناونیشانی كۆنگره‌كه‌وه هه‌بوو. دووه‌م: باسه‌كه باسێكی یه‌كجار گرنگه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه، چونكه ئیشكالیه‌تی شێواز‌و زه‌مینه‌ی كاری بانگه‌وازی زۆره، به‌و پێیه‌ی ئێمه پێویسته ته‌واو ره‌چاوی بنه‌ما زانستیه‌كانی هه‌ردوو ره‌هه‌ندی فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی كاری خراپه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چوارچێوه‌كانی بنه‌مای فهمان به‌چاكه چین‌و چۆنن، له‌هه‌مان كات بزانین رێساكانی گۆڕینی مونكهڕو قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه چین‌و چۆنن، هه‌ر كات ئه‌وه زانرا له‌وانه‌یه كێشه‌كان زۆر كه‌م ببنه‌وه‌و بانگه‌وازیش بچێته پێشه‌وه، له‌هه‌مان كات خه‌ڵكیش تووشی دڵشان نایێت. ئه‌وه‌ی له كوردستان‌م بینی نمونه‌یه‌كی یه‌كجار گونجاوه بۆ پێشوه‌چوونی كاری بانگه‌وازی‌و یهكبوونو پێشكه‌وتنی مه‌عریفی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانایانی یه‌مه‌نی زیاتر گوتیشی: ئێمه له كوردستان به خزمه‌ت زانایانی ئایینی گه‌یشتین، به‌تایبه‌تی ده‌سته‌ی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێز مامۆستا عه‌بدوڵڵا ئه‌لوه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، كه به‌راستی نمونه‌یه‌كی جوانی واقعی زانایانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی پیشانداینو پێم وابێ پێویسته ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكا سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی له وڵاتانی ئیسلامی هه‌مان شت بكه‌ن، چونكه به شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك ئه‌و یه‌كێتیه به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان كاری له پێناو ده‌كات له یه‌ك ههڵوێستیو یه‌كڕیزی‌و پاراستنی سومعه‌ی پیاوانی ئایینی وێنه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌بوونی ئه‌هلی زانسته له ژێر یه‌ك چه‌تردا، ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی تا بڵێی گرنگ‌و پڕ بایه‌خه بۆ تێكڕای زانایانی ئایینی ئیسلامی له هه‌ر وڵاتێك بێت. نایشارمه‌وه لای خۆمان، واته له وڵاتی یه‌مه‌ن به‌و شێوه نیه شێخ صادق ئهلشعێبی زیاتر گوتیشی: من نایشارمه‌وه لای خۆمان، واته له وڵاتی یه‌مه‌ن به‌و شێوه نیه، به‌ڵگو بگره پتر له چوار پێنج رێكخراوی زانایان هه‌ن، یان زۆرێك له تائیفه‌كان یه‌كێتیه‌كی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، بۆ نمونه كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی یه‌مه‌نی هه‌یه، ده‌سته‌ی زانایانی یه‌مه‌نی هه‌یه، یه‌كێتی زانایانی یه‌مه‌نی هه‌یه..هتد. ئه‌وه‌ش زیانی زۆری له ئێمه داوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزو تواناكانی دابه‌ش كردووین‌و زۆر جار كێشه‌و جیاوازی‌و ململانێ له نێوانیان رووده‌دات، بۆیه من لێره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانیشم باس كرد، كه ئه‌و فكره‌ی لێره هه‌یه، بیبهمهوهو له وڵاتی خۆمان كاری له‌سه‌ر بكه‌ین‌و هه‌موومان ببینه‌وه یه‌ك ئیتیحاد‌و وێنایه‌كی جوان وه‌ك ئه‌وه‌ی له كوردستان هه‌یه په‌یڕه‌و بكه‌ین. یه‌ك ههڵوێستیو یه‌كڕیزی‌و پاراستنی سومعه‌ی پیاوانی ئایینی وێنه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌بوونی ئه‌هلی زانسته له ژێر یه‌ك چه‌تردا هه‌روه‌ها گوتی: له هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی هه‌ق وایه زانایان یه‌ك بن، چونكه یه‌كبوونی زانایان كاریگه‌ری زۆر‌و باش له‌سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌كانی تری ناو كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر زانایان یه‌ك نه‌بن، ئه‌وه خه‌ڵك گله‌یی دهكاو ده‌ڵێ مادام زانایان یه‌ك نین ئێمه بۆ یه‌ك بین..!! بۆیه من جارێكی تر ده‌یڵیمه‌وه، ئه‌وه‌ی له كوردستان‌م بینی نمونه‌یه‌كی یه‌كجار گونجاوه بۆ سازبوونی زمینهی كاری بانگه‌وازی‌و یه‌كبوونی ههڵوێستو هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشكه‌وتنی زانستی‌و رۆشنبیرییه‌وه. |