لقی هەولێری یەكێتی زانایان سوپاسنامەیەك ئاراستە دەكات دام‌و دەزگاكانی دەڤەری دهۆك دەكات

 ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلا عولا روستایی

 بە ناوی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە كانگای دڵمانەوە سوپاس‌و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەریەك لە:

 

1-   لقی دهۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەتایبەت مامۆستا مەلا ئەنەس محمد شریف بەرپرسی لق‌و، مامۆستا مەلا إحسان‌و، مامۆستا مەلا خدر دەكەین .

 

2- بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف‌و كاروباری دهۆك‌و، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی دهوك‌و، زاخۆ‌و، تێبینەرایەتی ئەوقاف لە ئامێدی بەتایبەت بەڕێزان كاك حاجی سمیان بەڕێوەبەری گشتی‌و، مەلا جیهاد بەڕێوەبەری ئەوقافی دهوك‌و، مەلا سعید بەڕێوەبەری ئەوقافی زاخۆ .

 

3- لقی (8)ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەتایبەت كاك سەربەست لزگین بەرپرسی لق‌و، لقی زاخۆی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەتایبەت مامۆستا مەلا ئەحمەد شرنەخی بەرپرسی لق . هەروەها سەیدا خلیل محمود قائمقامی زاخۆ كە لە كاتی سەردانی شاندی زانایانی هەولێر بەرواری 7-8/5/2013 زۆر بەگەرمی پێشوازیان كردن‌و ماندوو بوونیان لەگەڵ كێشان . دوبارە سوپاسی هەموو لایەكیان دەكەین .

 

 

شێخ نیاز شێخ راغب دێگەیی

 بەرپرسی لقی هەولێری

  یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان