دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه (14ی ئایار)، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گه‌رمیان به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن و نوسینه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ئینسایكلۆپیدیای گه‌رمیان، وۆرك شۆپێكی تایبه‌تی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له پسپۆرانی بواره جیاجیاكان ئه‌نجامدا. له وۆرك شۆپه‌كه‌دا، كه له هۆڵی وه‌رزش و لاوانی كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا هه‌ریه‌كه له شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و د.فاروق عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له پسپۆران و روناكبیرانی ناوچه‌ی گه‌رمیان ئاماده‌ی بوون، تاوتوێی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لایه‌ن و بواره‌كانی نوسینه‌وه‌ی پرۆژه‌كه كرا. له‌و وۆرك شۆپه‌دا كه مه‌به‌ست لێی كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و زانیاری ته‌واوی بواره‌كانی ژیان بوو له ناوچه‌ی گه‌رمیان نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایان له میانه‌ی به‌شداری كردنیدا داوای له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ۆركشۆپه‌كه كرد كه په‌له له‌كاره‌كان نه‌كرێت و به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و هیچ بوار‌و لایه‌نێك فه‌رامۆش نه‌كرێت. |