دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : به‌به‌شداری شاندی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵان و شێخانی ته‌ریقه‌ت و به‌رپرسانی حزبی و حكومی له مزگه‌وتی روناكی ناحیه‌ی رزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی عه‌شیره‌ته‌كانی رۆغزایی و داوده به‌رێوه چوو له‌و ئاشته‌واییه‌دا مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له ووته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر ئاشتی و ئاشته‌وایی له‌روانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌و به‌پێویستیه‌كی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كورده‌واری رونكرده‌وه و ئاشته‌واییه‌كه به به‌خشین و عفو كردن كۆتایی پێهات پاش خوێندنه‌وه‌ی ووتاری هه‌ردوو بنه‌ماڵه . |