شەقلاوە : مزگەوتی گوندی كانی چرگان كرایەوە .

سەیفەدین خالد لاسەیی/ئەوقافی شەقلاوە

بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری ئەوقافی شەقلاوە و نوێنەری لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایان و بەرپرسانی حزبی و حكومی و ریش سپیی و مامۆستایانی ئایینی و لاوانی سنوری ناحیەی هەریر مزگەوتی گوندی (كانی چرگان) كرایەوە كەوا لە لایەن بەرەێوەبەرایەتی ئەوقافی شەقلاوە مۆلەت درابوو بە خێرخواز (حاجی مستەفا زراری) بەمەبستی دروست كردنی مزگەوتی ناوبراو .

 

دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز ووتەی بەخێرهێنان لەلایەن مەلا هەینی پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگەوت پێشكەش كرا پاشان ووتاری بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی شەقلاوە لەلایەن بەرێز حاجی سەرباز ئەحمەد بەرێوەبەری ئەوقاف پێشكەش كرا بەرێزیان باسی لەكارو پرۆژە و بەرنامەكانی وەزارەتی ئەوقاف كرد لەگەل پالپشتیەكانی ئەوقاف بۆ خێرخوازان و دوپاتیشی كردەوە هەرخێرخوازێك داواكاری پێشكەش بكات ئامادەن هەموو ئاسانكاریەك بكەن بۆیان و سوپاسی ئەو خێرخوازانەشی كرد كەوا لە رابردوو هەڵساون بەم كارە خێرخوازیانە و هەر لە سنوری بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی شەقلاوە ئاماژەی بەوەدا لەماوەی یەك مانگدا  (3) مزگەوت كراونەتەوە و چەند مزگەوتێكیتریش لە قۆناغەكانی كۆتایی دان و بەر لەمانگی پیرۆزی رەمەزان دەكرێنەوە.

 

لای خۆشیەوە مامۆستا مەلا عوسمان لاسەیی وتاری لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایانی پێشكەش كرد و پشتگیری بەرنامە و پلانەكانی وەزارەتی ئەوقافی دووپات كردەوە و داوای لە زانایانی ئایینی كرد كەوا رۆلی خۆیان ببینن لە مزگەوتەكان وەك ئەوەی لەرابردوودا پێشەنگ و رابەر بوونە بەردەوامی پێ بدەن.

 

دواتر مامۆستا مەلا فەتحی وتارێكی ئایینی پێشكەش كرد و تیایدا بەپێی دەقەكانی قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێشەوای مرۆڤایەتی باسی لە گەورەیی مزگەوت و پاداشتی دروست كەران كردەوە كەوا هەلدەستن بە سازادنی ئەم پرۆژە خێرخوازیانە لەپێناو بەدی هێنانی رەزامەندی پەروەردگار لە رۆژی دوایی لەكۆتای دا بە خوێندنەی چەند لاواندنەوەیەكی ئایینی و سروود و بەخشینی شیرینی كۆتایی بە ئاهەنگەكە هات .