سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەكیم سەردانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان دەكات

 سایتی زانایان- مەلا دیندار باڵەكی

سەر لە بەیانی ڕۆژی 15/5/2013 سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە یاوەری د. فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و وەفدێكی باڵای هاوڕێی سەردانی مەكتەبی تەنفیزی زانایانیان كرد.

لە دیدارێكی هاوبەشدا مامۆستا مەلا عبدالله سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بە ناوی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و تەواوی مامۆستایانی ئاینی هەرێمی كوردستان بە گەرمی بەخێرهاتنی سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەكیم و شاندی یاوەری كرد‌و خۆشحاڵی خۆشی بە سەید عەمار ئەلحەكیم راگەیاند بەوەی سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، هەر لە میانەی وتەكانیدا مامۆستا مەلا عبدالله سەرۆكی زانایان تیشكی خستە سەر مێژووی درووست بوونی یەكێتی زانایان كە لە ساڵی (1970 ) لەسەر دەستی رێبەری نەتەوەیی كورد خوالێخۆش بوو مەلا مستەفا بارزانی درووست بووە، لەو كاتیەوە تا ئێستا بە چەندین قۆناغی سەخت تێپەڕیوە لە مێژووی بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلی كورد، كە وەك ڕیكخراوێكی مەدەنی ئاینی كار دەكات بۆ پەرەپێدانی كۆمەڵگەیەكی تەندروست‌و خاوەن ئاین و نیشتمانپەروەری، ئەمەش بە بوونی بیری میانڕەوانەی مامۆستایانی ئاینی لە هەرێمی كوردستان كە كار لەسەر گەشەكردن و پەروەردەكردنی تاكی كۆمەڵگە دەكەن بەوەی خۆشەویستی دین و نیشتمان تێك هەڵكێشی یەكتری بكەن لە ناو تاكی كوردەواری، خۆش بەختانە كە دەرئەنجمەكانی زور دیارو بەرچاون.

 هەر لە میانەی وتەكانی دا ئاماژەی بەو پەیوەندیە مێژوویە كرد كە لە نیّوان مەرجەعە باڵاكانی زانایانی شیعە و زانایانی هەرێمی كوردستان هەیە، بەتایبەتی بنەماڵەی سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەكیم  كە ڕۆڵی گرنگیان بووە لە نێو تەواوی پێكهاتەكانی عێراق، لەو كاتەی ئێستاشدا كە بارودۆخی عێراق پشێوی تێدا بووە بەتایبەت بەرامبەر گرفتە كانی نێوان هەرێم و ناوەند  هیوای خواست ڕۆڵی زیاتر ببینن بۆ چارەسەر كردنی تەواوی كێشەكان.

هەر لە میانە ی وتەكانی سەرۆكی زانایان ئاماژەی بە بەرەو پێش چوونی خوێندنی ئاینی كرد لە هەرێمی كوردستان بەبوونی چەندین قوتابخانە و پەیمانگا و كۆلیژی ئیسلامی و  قوتابخانەی ئە هلی لە هەرێمی كوردستان كەلە ئێستادا خوێندنی ئاینی بەهاوكاری و پشگیری حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕۆڵی گرنگی یەكێتی زانایان لەئاستێكی زۆر باش دایە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، كە لە ئێستادا بە سەدان ماموستای ئاینی پێش نوێژ و ووتارخوێن هەلّگری بڕوانامەی ماستەرو دكتۆران‌و بە دەیان قەتابی لە دەرەوەی هەرێمی كوردستا سەرقاڵی خوێندنن  كە زۆریان تیچووی خوێندنیان لە سەر ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

دواتر سەماحەتی سەید عەمارئەلحەكیم لە ووتەیەكیدا  ڕایگەیاند كەزۆر خۆش حاڵین بەو پێشوازیە گەرمەی كەجەنابتان لەئێمەتان كرد وەهەر كاتێك سەردانی هەرێمی كوردستان مان كردبێت هەستامن بە ئارامی و سەربەرزی تەواو كردووە هەر ئەم ئارامیشە لە هەرێمی كوردستان وای كردووە ئێمەی بەیەك گەیاندووە لەم شوێنە پیرۆزەدا ئاشكرایە لەبەر گرنگی ڕۆلی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ویستمان لەنزیكەوە بەخزمەتان بگەین بیروڕاكان ئاڵوگۆڕ بكەین، هەر لە میانەی ووتەكانیدا ڕایگەیاند شتێك كە هە موومان پێویستی زۆرمان پێی هەبێت لەم عێراقە دا ئە وەیە گیانی لێبووردەیی و خۆدوورگرتنە لە بیری تایفەگەریە چونكە عیراق لەم چەند ساڵەی دواییدا بە چەندین قۆناغی سەخت تێپەڕیوە بە هۆی بوونی چەندین بیری ئاڵۆزو ناتەندروست لە نیوماندا كە بەداخەوە زۆر جار پێناسەی زۆر هەڵە بۆ فەرموودەكانی خودا و پێغەمبەر دەكرێت كە دوورن لەڕەزامەندی خوداو پێعەمبەر  بونەتە مایەی شێواندنی ئیسلام و تیك دانی شیرازەی خەڵكی عێراق بۆیە بوونی ئەم جورە دیدارانە زۆر گرنگن بۆ هەردو لامان تابەیەكەوە بتوانین لەڕێی ئەم دیدارو كۆبونەوانەمان دا كار بۆ تەندروست كردنەوەی هەموو پێكهاتەكانی گەلانی عێراق بكەین ئەویش بەبوونی زمانی لێك تێ‌ گەیشتن بۆ  هە موومان كەببێتە مایەی خۆش بەختی هەموو گەلانی عێراق.

 

شایانی باسە هەر لە یەك لە مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی زانایان‌و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی زانایان‌و شێخ نبیاز بەرپرسی لقی هەولێر‌و ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی ئامادەی مەراسیمەكە بوون.