لقی سۆران سەردانی دەزگای ئەیلول وهەریەك لە بەرێوەبەرایەتیەكانی پەروەردەی سۆران و رواندز دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

بەمەبەستی پیرۆزبای كردن بەبۆنەوەی كردنەوەی بارەگا تازەكەیان زشاندێكی بالای لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەرێزمامۆستامەلاخالدمەلەكی بەرپرسی لق وكارگێرو ئەندانی لق وئامادەبوونی بەرپرسی ناوچەی سۆران ،بەیاوەری بەرێزمەلاوەیسی مەلاسەعیدبەرێوەبەری ئەوقافی سۆران سەردانی دەزگای ئەیلولیان كردلەسۆران .

لەسەردانەكەداوێرای گەیاندنی خۆشحالی پیرۆزبای بەبۆنەی بارەگاكەیان جەختی هەماهەنگی‌و پێكەوە كاركردن لەنێوان دەزگاكەو شاندی میوان كرایەوە لەپێناوپاراستنی بەرژەوەندیەبالاكانی كوردستان هەروەك هەردوولاش ئامادەی خۆیان بۆهەرهاوكاریەكی نێوانیان دەربری بۆزیاتر سەرخستنی دەسكەوتەكانی شۆرشی ئەیلول وبەرخودانی خەلكی كوردستان .

 

لەلایەكی ترەوە شاندێكی لقی سۆران سەردانی هەریەك لەبەرێزان (عزیز سعید) بەرێوەبەری پەروەردەی سۆران و( سعید رقیب) بەرێوەبەری پەروەردەی رواندوز یانكرد،

ئەمەو لەسەردانەكەدا شاندی میوان بەبۆنەی دە ستبەكاربونیان لە بەرێوەبەرایەتیەكانیان پیرۆزاییان ئاراستەی هەردووبەرێزان كردو ئومێدی سەركەوتنیان بۆخواستن ،

هەروەك لەلایەن خۆشیانەوە هەردووبەرێزان سوپاسی سەردانی شاندەكەیانكردورایانگەیاندكەهەمیشە هاوكاردەبن لەپێناوسەرخستنی پرۆسەی زانست وخوێندەواری وپەروەردە لەسنورەكەدا.

شایەنی باسە شاندی لقی سۆران لەهەریەك لەبەرێزان مامۆستامەلاخالدمەلەكی بەرپرسی لق وژمارەیەك كارگێرو ئەندامانی لق ویاوەری بەرێز مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران پێكهاتبوو.