لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەرێزمامۆستاحمدامین گوزلینگەی بەسەردەكاتەوە

راگەیاندنی لقی سۆران

لەسەردانێكدا لقی سۆرانی یەكێتی زانایان  كەسایەتی ئاینی وكۆمەلایەتی ناوچەكەو پێشمەرگەی هەردوو شۆرشی ئەیلول وگولان بەرێز(مامۆستاحمدامین گویزلینگەی) بەسەركردەوەو لەنزیكەوە هەوالی تەندروستی بەرێزیان پرسی و ئومێدی تەمەنی درێژو لەش ساغیان بۆخواستن ،هەروەك لەلایەن خۆشیەوە بەرێزیان هەلوێست وخەمخۆری ‌وپەرۆشی  شاندەكەی بەرزنرخاندو سوپاسی خۆی بۆسەردانەكە دەربری ز

ئەمەو شاندەكە لەبەرێزان مامۆستامەلاخالد مەلەكی بەرپرسی لق و ژمارەیەك مامۆستای ئاینی و بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەرێزمەلاوەیسی مەلاسەعید پێكهاتبوو