زانایانی ئایینی لقی پشدەر جەغت لەسەر پێكەوەژیان دەكەنەوە

لە بەرواری15/5/2013 بە ئامادەبونی بەرپرسی (لقی پشدەری یەكێتی زانایان ) م ملااحمدی خانقاو كارگێڕانی لق و  بەرپرسی (ئەوقافی پشدەر م ملاصالح)و  وتاربێژانی سنورەكە كۆبونەوەی وتاربێژان ئەنجامدراو، لە میانەی كۆبوونەوەكەدا باس لە یەكهەڵوێستی و چارەسەری كێشە كۆمەڵایەتیەكان و لێبوردەیی وڕۆحی  بە یەكەوە ژیان كرا.

هەروەها دەستخۆشی لەو هەوڵانە كرا بۆ ناردنی مامۆستایانی ئاینی بە مورشیدی دینی بۆ سەفەری حەج بە تیرو پشك.