لقی چەمچەمال بەشداری ساڵیادو كردنەوەی بارەگای نوێی مەڵبەندی ساداتی پیرخدری شاهۆ دەكات.

روژی شەممە بەرواری 18/5/ 2013 شاندێكی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان كەپێكهاتبوو لە بەرێزان مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی لێپرسراوی لق و هەر یەك لە ماموستا شێخ جعفرو بەندی جەباری بەشداریان كرد لە یادی دامەزراندن و كردنەوەی بارەگای نوێی مەڵبەندی رۆشنبیری وكۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ، كە تێیدا چەندین بەرپرسی حیزبی و حكومی وكەسایەتی و زانای ئایینی و شێخانی تەریقەت بەشداربوون وچەندین وتارو شیعرو لاواندنەوەی ئاینی و نەتەوەیی پێشكەش كران، هەر بەو بۆنەیەوە لقی چەمچەمال بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەكردن.