1- به‌رواری (14-5-2013) شاندێکی لقی ڕانیه که به‌ڕێز (م.عبدالله) به‌رپرسی لقیان له‌گه‌ڵ دابوو سه‌ردانی به‌ڕێز ( م. تحسین)یان کرد که به‌ڕێزیان به‌رپرسی لقی شه‌قڵاوه‌یه و له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کرابوو شانده‌که وێڕای ئاگا لێک بوون و ته بایی هیوای زوو چاک بوونه‌وه‌یان خواست بۆ به‌ڕێزیان وبه‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر کاره‌که‌ی. 2-له (15-5-2013) به‌رپرسی حه‌ج و عمره و به‌یاوه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری مدارسی دینی سه‌ردانی باره‌گای لقیان کرد ده‌رباره‌ی ده‌ست نیشان کردن و قوڕعه‌کردن بۆ مامۆستایانی ئایینی ده‌ڤه‌ری ڕانیه و پشده‌ر به‌مه‌به‌ستی دیاری کردنی (5) مامۆستای ئایینی وه‌ک مرشیدی دینی بۆ ئه‌نجامدانی حه جی ئه‌مساڵ. 3-له‌به‌رواری (15-5-2013) به‌ڕێزان هه‌ڤاڵ سعید و هه‌ڤاڵ علی نوێنه‌رانی پارتی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی باره‌گای لقیان کرد له‌گه‌ڵ به‌رپرسی و کارگێڕان کۆبونه‌وه ده‌رباره‌ی کۆنفراسێک که له‌هه‌ولێر ده‌به‌سترێ له‌به‌رواری (6-6-2013) به مه‌به‌ستی (2) خاڵ : 1. کورد و ئایینی ئیسلام و به‌خته‌وه‌ریه‌کان > ڕاستی ئیسلام و کاریگه‌ری ئیسلام له‌سه‌ر کورد. 2. ڕاستی و تێگه‌یشتنی ئیسلام له‌دۆزێ کورد. 4- هه‌روه‌ها لقمان له‌گه‌ڵ چاو پێکه‌وتنی به‌ڕێز (م.جوتیار) هه‌واڵی چاکبوونی کێشه‌که‌ی پرسی وئومێدی خواست زوو چاره‌سه‌ر بێ ، لای خۆشی (م.جووتیار) ده‌ست خۆشی له به‌رپرسی لق کرد بۆ به‌ده‌مه‌وه هاتنی که‌به‌ڕێزیان به شێوه‌ی کاتی له ووتار خوێندن دوور خراوه‌ته‌وه. |