لقی سلێمانی راوێژكاری سەرۆك كۆمار بەسەر دەكاتەوە‌و بەشداری پرسەیەكیش دەكات

یەكێتی زانایان /لقی سلێمانی

ڕاگەاندنی لق

بە مەبەستی زیاتر گەرم و گورتر كردنەوەی پەیوەندییەكان ڕۆژی چوارشەمە بەرواری 16/5/2013 شاندێكی باڵای لقی سلێمانی كەپێكهاتبون لە بەڕێزان مامۆستا نجم الدین قادر بەرپرسی لق و مامۆستا عەتاپێنجوێنی جێگری لق و مامۆستاسعید محمد ومامۆستا سید تاهیرو مامۆستا مستەفا صابیرو مامۆستامحمد كەڵكە سماقی سەردانی بەڕێز كاك(د. سید أحمد بەرزنجی) ڕاویژكاری بەڕێزمام جلال بۆكاروباری ئاینی یان كرد ولە دانیشتنێكدا دوای پێشوازییەكی گەرم لە لایەن بەڕێزیانە وە مامۆستانجم الدین سوپاسی خۆی وستافی لقی زانایانی بە بەڕێزیان ڕاگەیاند و هەوڵ وكۆشش وهەماهەنگی بەڕێزیانی بەرز نرخاند وهیوای سەركەوتنی بۆ خواستن ولەبەرامبەر دا بەڕێز كاك (د. سید أحمد بەرزنجی )سوپاس وپێزانینی خۆی دەربڕی بەسەردانەكەی زانایان وهەروەها ڕای گەیاند توێژی زانایان توێژێكی پێویستی كۆمەڵگان و هەر لە دێر زەمانەوە لە خەباتی شاخ وشار درێخیان نەكردووە و هەردەم ماندونەناسانە كاری خۆیان بەجێگەیاندووە>

لەكۆتایدا شاندەكەی زانایان بەڕێزەوە بەڕێكران  .

دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ شاندێكی لق بەشداریان كرد لەپرسەی دایكی بەڕێز كاك (وشیاری صدیقە فەنی) كارگێڕی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان .