لقی سلێمانی زانایان وفەرمانگەكانی ئەوقافی سلێمانی هەمەئاهەنگی دەكەن

 

بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێشچونی كاروبارەكانی زانایانی ئایینی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی 16/ 5 / 2013 شاندێكی باڵای ئەوقافی سلێمانی سەردانی بارەگای لقی سلێمانی یەكێتی زانایانیان كرد.

 

پاش بەخێرهێنانیان سەرەتا لە وتەیەكدا مامۆستا مەلا نەجمەدین شەمساوایی لێپرسراوی لق ئامانجی دانیشتنەكەی بۆ ئامادەبوان ڕوونكردەوەو، باسی لە تەبایی و هەمەئاهەنگی نێوان فەرمانگەكانی ئەوقاف وزانایانی ئایینی بە كارێكی گرنگ زانی و، بۆ ئامادەبوانی ڕون كردەوەو باسی لە زیاتر هەمەئاهەنگی نێوان هەردولای كرد لە پێناو سەرخستنی كاروبارەكانی زانایانی ئاینیداو، هیوای خواست ئەم جۆرە هەمەئاهەنگی و لێك نزیكیانە زیاتر بەردەوام بێت.

 

پاشان شاندی میوان لە وتەیەكیاندا سوپاسی زانایانی ئاینی سلێمانیان كردو دەستخۆشی كاروچالاكیەكانیان لێكردن‌و، بەڵێنی هەموو هەمەئاهەنگیەكیان بە زانایانی سلێمانی داو، باس لەو كەمتەرخەمیانەش كرا كە پێشتر ببووە هۆی پەراوێزخستنی زانایانی ئاینی‌و فەرمانگەكانی ئەوقافی سلێمانی لە كۆنفرانسەكەی وەزارەتی ئەوقافدا.

 

پاشان ئامادەبوان بە چەند سەرنج و پێشنیازێك بۆ هەردولا دانیشتنەكەیان دەوڵەمەندتر كرد و لە كەشێكی دۆستانەدا كۆبونەوەكە بە سەركەوتویی كۆتایی هات.

 

شایانی باسە شاندی ئەوقاف پێكهاتبوون لە بەڕێزان حاجی عیرفان مەردان ڕاوێژكاری وەزارەتی ئەوقاف وحاجی ئاكۆحسن صالح بەڕێوبەری ئەوقافی سلێمانی‌و حاجی كریم فتاح یاریدەدەی بەڕێوەبەری ئەوقاف وخاتو نازەنین عبدالباقی بەڕێوەبەری ڕاگەیانی ئەوقاف وعوسمان رەشید لێپرسراوی بەشی پشكنین وكاك مەلاعلی بەشی خۆیەتی ئەوقاف  شاندێكی یاوەریان لە بەڕێوبەری حەج وعەمرەی  سلێمانی.