راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری زانایان:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی (29/8/2010) لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی‌و، هه‌ر دوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێرو ده‌وروبه‌رو، سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ندو لقه‌كانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، له ناو شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری، مه‌راسمێكی ڕێز لێنانی ساز كرد، به مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی بڕێك هاوكاری، وه‌ك دیاری بۆ ئه‌و پێش نوێژ‌و وتارخوێنانه‌ی رۆڵی دیار‌و به‌ر چاویان هه‌بووه، له ئه‌نجام دانی كار‌و چاڵاكییه‌كانی ئاینی تایبه‌ت به مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، به‌سه‌ر په‌رشتی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی.
سه‌ره‌تا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، كه‌تیایدا، دوای به‌خێر هێنانی ئاماده‌بوان، سوپاس‌و پێزانینی ئاراسته‌ی ئه‌و مامۆستایانه كرد كه هاوكار بوونه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به‌تایبه‌ت له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، له پاشان وته‌ی مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان خوێندرایه‌وه تێیدا ده‌ستخۆشی له لقی هه‌ولێر كرد، له پاشان ووته‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، له‌لایه‌ن حاجی نوری قادر خوێندرایه‌وه، كه ئاماژه‌ی به هه‌مه‌هانگی پته‌وی نێوان خۆیان‌و لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان كرد.
|