كەلار : شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان سەردانی مامۆستا مەلا تاهیر قەمەر دەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەرلەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 20/5/2013 شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەمەبەستی بەخێرهێنانەوەی لەسەفەری عومرەو ئەنجامدانی زیارەتی ماڵی خوا سەردانی مامۆستا مەلا تاهیر قەمەر یان كردوو هیوایان خواست خوای گەورە زیارەت و كۆششەكانی مامۆستای وەرگرتبێت و نزاو پارانەوەكانی بۆ كوردستان و كوردستانیان گیرابوبێت و هەروەكو سوپاسی خواشیان كرد كە مامۆستا بەسەلامەت گەراوەتەوە خاكی كوردستان

لەبەرامبەریشدا مامۆستا تاهیر قەمەر سوپاسی شاندی زانایانی كردو هیوای سەركەوتنی بۆخواستن ...

مامۆستا مەلا تاهیر یەكێكە لە مامۆستا بەتەمەنەكانی دەڤەری گەرمیان ساڵانێكی زۆرە بە پێش نوێژو ووتارخوێنی خزمەت بەئاینی پیرۆزی ئیسلام و موسوڵمانان دەكات لە دەڤەری گەرمیان و ئەندامێكی كارای یەكێتی زانایانەو لە ماوەی كۆنگرەكانی پێشوی یەكێتی زانایاندا بەرپرسیاریتی ناوچەی هەبووە.