لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی پشده‌ر ده‌كات

له‌رۆژی  14 /5/2013 شاندێكی باڵای لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایان  كه‌پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی خانه‌قا به‌رپرسی  لق و مامۆستامه‌لا سه‌یدعبدالرحمن كارگێڕی لق و مامۆستا مه‌لاحسن شیوه‌ڕه‌زی سه‌ردانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی  ئه‌وقافی پشده‌ریان كرد ،له‌وسه‌ردانه‌یاندا له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا صالح به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی پشده‌ر و كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكراو خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و باس له‌پته‌وكردنی زیاترو هه‌ماهه‌نگی نێوان لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی پشده‌ر كرا.