لقی سلێمانی لەگەڵ ناوصەی چوار زانابان كردەبێتەوە

ڕاگەیاندنی لق /ملا محمد كەڵكە سماقی

 

بەمەبەستی تۆكمەكردنی ڕیزەكانی زانایانی زانایان وبەرەو پێشچونی كارەكان و لەنزیكەوە بەئاگابوون لوكێشە وگرفتەكانی یەكتری ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 19/5/2013 بەسەرپەرشتی لقی سلێمانی وبەئامادەبوونی بەرپرسی لق بەڕێز مامۆستا ملا نجم الدین قادر ومامۆستا عەتا جێگری لق وبەڕێزان ملا حمید ڕەباتی وملا عباس خدرو ملامستةفا صابیر وملا محمد كەڵكەسماقی كارگێرانی لق كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لەگەڵ مامۆستایانی ناوچەی (چوار) ی ناوشاری سلێمانی بەست لەدانیشتنێكدا سەرەتا بەچەند ئایەتێك لەئایەتەكانی قورئان دانیشتنەكە دەستی پێكرد وپاشان لەلایەن بەرپرسی ناوچەوە بەڕێز مامۆستا أسماعیل گەڵاڵی ووتاری بەخێرهاتن خوێندرایەوە ،پاشان بەڕێز مامۆستا ملا نجم الدین بەرپرسی لق ووتارێكی ئاراستەی مامۆستایان كردو لەووتارەكەیدا زیاتر جەختی لەبرایەتی وپشتیوانی یەكتری وزیاتر تۆكمە كردنی ڕیزەكانی زانایان وئامادە دەربڕین بۆ هەركارێكی پێویستی زانایان لەلایەن لقەوە .

 

پاشان بوار درا بەمامۆستایان و بەپێشنیارو داواكارییەكانیان زیاتر كۆبونەوەكە دەولەَمەند تر كراو لەكۆتایدا بەخۆشحاڵی گشت لایەك كۆبوونەوەكە بەكۆتا هات