لقی سلێمانی بەشداری یادی دەمەزراندنی سەنتەری ساداتی پیرخدری دەكات

ڕاگەیاندنی لق/ ملا محمد كەڵكەسماقی

ڕۆژی شەممە بەرواری 18/5/2013 شاندێكی باڵای لقی سلێمانی كە پێكهاتبون لە بەڕێزان مامۆستا ملا نجم الدین قادر بەرپرسی لق ومامۆستا ملا حمید رباتی ملامستەفا صابرو ملامحمد كەڵكەسماقی وكارگێڕانی لق بەشداریان كرد لەساڵیادی دامەزراندن و كردنەوەی باڵاخانەی (سەنتەری ڕۆشنبیری ساداتی پیرخدری شاهۆ) لەسلێمانی ،شایانی ووتنە بەڕێز مامۆستا نجم الدین بەرپرسی لق ووتاری لقی سلێمانی خوێندەوەو لەووتارەكەیدا پیرۆزبایی سەرۆكی یەكێتی زانایان وگشت زانایانی ئاینی ڕاگەیاند بە بەڕێزیان و هیوای سەركەوتنی بۆخواستن لەكۆتایدا بەئامادە بوونی كۆمەڵێكی زۆر لەبەرپرسانی حیزبی و حكومی بیناكەكرایەوە .