لێپرسراوی لقی پشدەری زانایان ڕێزی لێ ئەنرێت

لقی پشدەر- راگەیاندن:

لە یەكێك لە چالاكیەكانی لقی ڕاپەڕینی یەكێتی قوتابیانی كوردوستان لە یادی 24/4 دا هەڵسا بە ڕێزلێنانی چەندین كەسایەتی دیاری دەڤەری پشدەر كە خزمەتێكی دیارو بەرچاویان هەبووە لە بوارەكانی خزمەت بە شارو هاوڵاتیان بە تایبەت لە بواری زانست و فێركردن وپەروەردەوە، یەكێكیش لەم بەڕێزانە لێپرسراوی لقی پشدەری زانایان (م ملا احمدی خانقا ) بوو، كە هەوڵ و كۆششەكانی ــ لەهەموو ئەو بوارانەی كە خزمەت بە شارەكەمان و هاوڵاتیان دەكات بەتایبەتیش بواری زانستیەوە ــ لەلایەن یەكێتی قوتابیانی كوردوستانەوە بە بەرزو پیرۆز نرخێنراو، بە شیاوی سوپاس و ڕێز لێنانیان دانا، بۆیە لەبەرواری 5/5/2013 هەڵسان بە پێشكەش كردنی ئاڕمی ڕێزلێنانی یەكێتی قوتابیانی كوردوستان بۆ بەڕێزیان،

لەلایەن خۆیەوە لقی پشدەری یەكێتی زانایان بە ناوی لێپرسراوی لق‌و تەواوی كارگێڕ‌و ئەندامانەوە زۆر سوپاسی بە ئەمەكی و وەفاداریان كردن‌و هیوای سەربەرزیان بۆ خواستن.