لقی سلێمانی بەشداری ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنى بزووتنەوەی ئیسلامی دەكات

راگەیاندنی لق /ملا محمد كەڵكە سماقی

بەمەبەستی بەشداری كردن لەساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی ئیسلامی ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 19/5/2013 شاندێكی باڵای لق كەپێكهاتبون لەبەڕێزان مامۆستا نجم الدین قادر بەرپرسی لق وبەڕێزان مامۆستا عگا جێگری لق و مامۆستا عباس خدرو مامۆستا محمد كەڵكە سماقی لەهۆڵی (ڕۆشنبیری ) لە سلێمانی بەشداریان لەویادە دا كردو بروسكە یەكی پیرۆزباییان ئاراستەی بەڕێزیان كردكەئەمەی خوارە وە دەقی بروسكەكەیە .

 

بۆبەڕێز / لیژنەی سەرپەرشتی كردنی ئاهەنگی دامەزراندنی بزوتنەوەی ئیسلامی                                                                   بابەت  / پیرۆزبایی

سڵاوی خواتان لێ بێت

بەڕێزان .بەناوی ستافی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان وسەرجەم ئەندامانی سنوری لقەكەمانەوە لەناخی خۆمانەوەپڕبەدڵ پیرۆزبایی خۆمان لەم یادە پیرۆزەدا ئاراستەی جەنابی ڕابەری گشتی وسەركردایەتی و سەرجەم ئەندامانی بزوتنەوەكەتان دەكەین .لەخوای باڵادەست دەخوازین ئەم ساڵیادەبكاتە مایەی خزمەتكردن بەئایینی پیرۆزی ئیسلام وبەدیهینانی خێروخۆشی  بۆبەڕێزتان وسەرجەم گەلی كورد.هیواخوازین لەداهاتوداهەموان پێكەوەتێكۆشین وزیاترخزمەتی ئایینی گەلەكەمان وئەزمونە ڕەواكەی بكەین وپێكەوەبەگیانی پڕلەخزمەت ودڵسۆزیەوەهەنگاوی ئاوەدانی وئارامی لەهەرێمی كوردستاندا هەڵگرین .جارێكی تریش بەوبۆنەیەوەپیرۆزبایی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین .

لەگەڵ ڕێزوحورمەتمان بۆبەڕێزتان

     لقي سليَماني                                                                                                                                         يةكيَتي زاناياني                                                                                                                              ئاييني ئيسلامي كوردستان

19/ 5 / 2013