دكتۆر مستەفا زەڵمی سوپاسنامەیەك ئاراستەی یەكێتی زانایان دەكات

دوای گەڕانەوەی لە مەراسیمی رێزگرتنی لەلایەن شێخی ئەزهەری شەریف، دكتۆر مستەفا زەڵمی رۆژی (18/5/2013) سوپاسنامەیەكی ئاسارتەی پەرلەمانی كوردستان‌و یەكێتی زانایان كردووە.

دەربارەی یەكێتی زانایان دەڵێت: بە پێویستی زۆری دەزانم سوپاس‌و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئەو بەڕێزانە بكەم لە رێكخستن‌و هاوكاری ئەم سەفەرەدا جێدەستیان دیار بوو، بەتیابەتی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان (دكتۆر ئەرسەلان بایز) كە بەشێك لە هاوكاری ماددی سەفەرەكەی كردین‌و، یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، بەتیابەتی بەڕێز مامۆستا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید وەیسی سەرۆكی یەكێتی زانایان، كە لە هەماهەنگی‌و پێشنیاركردن‌و رێكخستن‌و تەواوی رۆژانی گەشتەكە‌و دابینكردنی پێداویستییەكانی سەفەرەكە بەشدار بوو.