مامۆستا ملا فەرەج عبد الله قاضی كۆچی دوایی كرد


بسم الله الرحمن الرحيم

[يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي]

بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە لەگەڵ ڕازی بونمان بەقەدەری پەروەردگار هەواڵی  كۆچی دوایی زانایەكی تر و ئەستێرەیەكی كاروانی زانست و زانیاری جەنابی (مامۆستا فەرەج عبد الله قاضي) ناسراو بە مەلا فەرەجی حاجی حان ڕادەگەیەنین. بەو بۆنە خەمناكەوە بەناوی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم زانایانی ئاینی و خانەوادەكەی جەنابی مامۆستای خوالێخۆشبوو دەكەین . مامۆستا مەلا فەرەج كەسایەتیەكی ئاینی دیار بوو لە شاری سلێمانی و لە نێو ڕیزی زانایانی ئاینی دا. دوای تەمەنێكی پڕ لە خێر و خزمەتێكی فراوان  بە مینبەر و میحرابی مزگەوت وپێگەیاندنی فەقێ دا, بەرەبەیانی 22/5/2013 ماڵئاوایی لە هەموان كرد. وەفاتی مامۆستا خەسارەتێكی گەورە و زیانێك بوو لە زانایانی ئاینی كەوت. لە خوای باڵادەست دەخوازین جەنابی مامۆستا بەبەهەشتی خۆی شاد بكات و ئارامی بە دڵی هەموانمان ببەخشێت .

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

 

لقی سلێمانی

یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان

22/5/2013