ئەوقافی هەولێر لێپێچینەوەی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی نەكردووە

دوای ئەوەی چەند مامۆستایەك بڵاوكراوەیەكیان بڵاوكردەوە‌و داوا دەكەن، كە دەستوور بگەڕێندرێتەوە پەرلەمانی كوردستان، هەندێك لە سایتی ئەلیكترۆنی‌و كەناڵی راگەیاندن بڵاویان كردەوە، كە گوایە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر لێپێچینەوەی لەگەڵ هەندێك لەو مامۆستایانە كردووە‌و، بۆ ئەوقاف بانگیان كردوونە‌و، هەڕەشەی مووچە بڕینیان كردووە.

بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە سایتی زانایان پەیوەندی بە بەڕێز سەید كەمال بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێرەوە كرد، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر سەر لە بەری ئەم هەواڵەی رەتكردەوە‌و، گووتی: پێمان سەیرە دروو لە هەستكردن بە بەرپرسیارێتی خەڵكێك رێگە بەخۆی دەدات، ئەم جۆرە هەواڵە ناراستانە بڵاوبكاتەوە‌و، بەیاننامەیەكی چەند مامۆستایەكی ئایینی بكاتە كارتی سیاسی‌و شەڕی پێ بكات، لە كاتێكدا كاری ئێمە ئیدارییە‌و، رێزی تەواوی مامۆستایانمان دەگرین‌و، پێشمان وایە مامۆستاش وەك هەر مرۆڤێكی دیكە را‌و سەرنجی خۆی هەیە، بەڵام ئێمە وەكو وەزارەت هەمیشە پیشەی مامۆستایانی ئایینی بە پیرۆز‌و گەورە دەزانین، بۆیە هیوادارین هەمیشە لە ئاست گەورەیی‌و پیرۆزی ئایینی‌و پیشەییان دابن‌و، پیشە پیرۆزەكەیان بۆ ناو ململانێی سیاسی بچووك نەكەنەوە.

سەبارەت بە راگەیاندنەكانیش گووتی: نەدەبوو ئەو راگەیاندنانە ناپیشەییانە هەڵسوكەوت بكەن‌و، پێویست قسەیەكیان لەگەڵ ئەوقافیش كردبایە، كە ئەم قسەیان بۆیان هەڵبەستووە.