لقی پشدەر سەردانی بەرپرسی كۆمیتەكانی سنوری پشدەر ئەكات

ڕاگەیاندنی لق م محمدبێگەڵاسی : بەرواری 22/5/2013 بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەكو بەپرسی كۆمیتەكانی دەڤەری پشدەر  شاندێكی باڵای لقی زانیانمان كەپێكهاتبوون لە لێپرسراوی لق     ( م ملاأحمدی خانقا ) و كارگێڕانی لق ( م ملامحمدبێگەڵاسی و م ملاسیدعبدالرَحمن ) و ( م ملاسلمان احمد )وە بەهاورێیەتی بەڕێزان  : بەڕێوەبەری ئەوقافی ڕاپەڕین  و لێپرسراوی هۆبەی خوێندنگا ئاینیەكان و بەڕێوەبەری حەجوعەمڕەی ئەوقافی ڕاپەڕین   و بەرێوەبەری خوێندنگەی ئیسلامی پشدەر و بەڕێوەبەری تێبینەرایەتی ئەوقافی پشدەر و چەند مامۆستایەكی تر ، سەردانی لێپرسراوی كۆمیتەكانی سنوری پشدەری یەكێتی نیشتیمانی كوردوستان بەڕێز ( كاك صاڵحی شەهیدان )مان كرد و پیرۆزبایی وەرگرتنی ئەم پۆستەمان لێكرد ، لەوتەیەكدا بەرپرسی لق بەناوی ستافی لق و مامۆستایانی پشدەرەوە دوای پیرۆزبایی لێكردنی هیوای خواست كە بەڕێزیان  بتوانن خزمەتگوزاری باشتر بۆسنورەكەمان پێشكەش بكەن و هەماهەنگیان لەگەڵ زانیاندا بەهێزتر بێت ، بۆئەوەی خزمەتی زیاتروباشتر پێشكەش بكەین و هەنگاوی باشتر بنرێت بۆ بەیەكەوە ژیان لەكوردوستانی ئازادوئازیزماندا ، بەڕێزیشیان بەڵێنی هەموو هاوكاری و هەماهەنگێكی نێوانیانی داو داوای كرد كەمامۆستایانی ئاینی لەئامۆژگاریە بەسودەكانیان بێ بەشیان نەكەن ، چونكە مامۆستایانی ئاینی پێشوای ئێمەن و جێگای هەموو ڕێزو تەقدیرێكن ..