لقی پشدەر سەردانی قائممقامی قەزای پشدەر ئەكات

ڕاگەیاندنی لق م محمدبێگەڵاسی:

بەرواری 22/5/2013 بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەكو قائممقامی قەزای پشدەرەوە شاندێكی باڵای لقی زانایانمان كەپێكهاتبوون لە لێپرسراوی لق ( م ملا أحمدی خانقا) و كارگێڕانی لق (م ملامحمدبێگەڵاسی و م ملاسیدعبدالرَحمن) و ( م ملاسلمان احمد) بەهاورێیەتی بەڕێزان  : بەڕێوەبەری ئەوقافی ڕاپەڕین ( مامۆستا غریب ) و لێپرسراوی هۆبەی خوێندنگا ئاینیەكان (م ملاقادر پرمەمكی) و بەڕێوەبەری حەجوعەمڕەی ئوقافی ڕاپەڕین  (م شێخ طه) و بەرێوەبەری خوێندنگەی ئیسلامی پشدەر(م ملاهیوا) و یاریدەدەرەكەی ( ماموستا ئاسۆ )و (م ملاعبدالله سورەدێیی) و بەڕێوەبەری تێبینەرایەتی ئەوقافی پشدەر ( م صالح رشید)و چەند مامۆستایەكی تر ، سەردانی ( كاك بەرهەم )قائممقامی نوێی قەزای پشدەرمان كرد و پیرۆزبایی وەرگرتنی ئەم پۆستەمان لێكرد ، لەوتەیەكدا بەرپرسی لق بەناوی ستافی لق و مامۆستایانی پشدەرەوە دوای پیرۆزبایی لێكردنی هیوای خواست كە بەڕێزیان  بتوانن خزمەتگوزاری باشتر بۆسنورەكەمان پێشكەش بكەن جێ‌ پەنجەیان دیاربێت و ئێمەش چی لەتوانامان دابێت هەماهەنگی و پشتگیرین بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و دەڤەرەكەمان ، ،، وەلەلای خۆشیانەوە بەڕێزیان بەگەرمی پێشوازیان لێكردین خۆشحاڵی خۆیان بۆو سەردان و پیرۆزباییە دەربڕی و وتیان مامۆستایانی ئاینی گەورەو سەروەری ئێمەن و ماندو نەناسن و شیاوی هەموو خزمەت و ڕێزلێنانێكن و بەڵێنیشیدا كەدرێغی نەكات لەخزمەتكردنی سنوری پشدەر و دانیشتوانەكەی و بەتایبەتیش مامۆستایانی ئاینی و مزگەوتەكان .