كەلار : شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان سەردانی لقی 22 ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

سەرلەبەیانی ڕۆژی  پێنج شەممە بەرواری 23/5/2013 بەمەبەستی توندوتۆڵكردنی پەیوەندیەكانی زانایانی ئاینی لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەكانی ناوچەكە شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیان و بەیاوەری چەند كارگێڕ لقێك سەردانی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردو لەلایەن ئەكرەم صاڵەح بەرپرسی لق و ستافی لقەوە بەگەرمی پێشوازی كران

سەرەتا سەرۆكی لقی زانایان ئامانجی سەردانەكەی خستەروو كە خۆی لە پەرەپێدانی پەیوەندیەكاندا دەبینێتەوەو خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو پێشوازی یە گەرمە دەربری و ڕێزلێگرتنی زانایانی ئاینی بەئەركی سەرشانی هەر چین و توێژێكی لەقەڵەم دا

لەبەرامبەریشدا بەڕێز ئەكرەم صاڵەح بەرپرسی لقی پارتی لەگەرمیان سوپاسی شاندی لقی زانایانی ئاینی دەربڕی و خۆشحاڵی خۆیی و ستافی لقەكەی دوپاتكردەوەو ڕۆڵ و پێگەی زانایانی ئاینی لەكۆمەڵگەی كوردەواریدا و لەوبارەیەشەوە سیاسەتی پارتی خستە روو كە بەپێشەنگ سەیركردنی مامۆستایانی ئاینی یەو لەوبارەیەشەوە هیچ درێغی ناكەن