كەلار : بەبەشداری لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان سەنتەرێك بۆ خوێندن و لەبەركردنی قورئانی پیرۆز كرایەوە

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :

شەوی هەینی لە مزگەوتی گەورەی كەلارو بەئامادەبوونی شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و ژمارەیەك لە زانایانی ئاینی و كەسایەتی و ڕیش سپیان و موسوڵمانان و قورئان دۆستانی ناوچەكە لەمەراسیمێكی شایستەدا سەنتەرێكی فێركاری بۆ خوێندن و لەبەركردنی قورئانی پیرۆز كرایەوەو سەرەتای مەراسیمەكە بەخوێندنەوەی چەندئایەتێك لەقورئانی پیرۆز دەستی پێكردو پاشان بەڕێز مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە ووتەیەكدا پیرۆزبایی كردنەوەی سەنتەرەكەی لە ئامادەبوان كردو خۆشحاڵی خۆیی و لقەكەی بۆ كردنەوەی وەها سەنتەرێك دەربری و بەپێویستییەكی سەردەمی لەقەڵەمدا لەپێناو بنیاتنان و هێنانەكایەی نەوەیەكی پەرۆش بۆ قورئانی پیرۆزو ئاینی پیرۆزی ئیسلام و لەهەمان كاتیشدا داوای لە ئامادەبوانی مەراسیمەكە كرد كە ئامۆژگاری و ڕاسپاردەیان بۆ نەوەو خێزانەكانیان ئەوەبێت كە هەروەكو چۆن كۆمەڵگەی كوردەواری ڕێزی تەواوی قورئانی پیرۆزی گرتووە بەهەمانشێوە پەرە بەو ڕێزو شكۆمەندییەی قورئانی پیرۆز بدرێت و پاشان چەندین ووتە لەلایەن كەسانی تایبەتمەندەوە پێشكەش كرا و كۆتایی بەمەراسیمەكە هێنرا .